<

ڕێگر خۆشناو دەڵێت: من و ڕێبەر ئۆجەلان دایکمان تورکمانە

14/10/2026, 12:54 (GMT+1)

دەگێڕنەوە کابرایەکی گوندیی ڕەزاقورس و زمانشڕ هەبوو. لەبەر ئەوەی کەسێکی درۆزن و بوختانکەر بوو،  کەس گوێی لێ نەدەگرت، و متمانەیان پێی نەمابوو، خەڵکی لێی دوور دەکەوتنەوە. بە جۆرێک فەرامۆش کرابوو، لە هیچ شوێنێک باسیان نەدەکرد، هەستی بە نەبوونی کەسایەتیی خۆی دەکرد، ئەمە وای لێکرد، تووشی گرێی دەروونی بێت. بۆیە ئێوارەیەک هەڵدەستێت، دەچێتە سەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکەیان و پیسایی دەکات. بۆ بەیانییەکەی خەڵکی کە بەو ڕێگایەدا تێدەپەڕن، دەکەونە جنێودان و قسە پێوتن بەو کەسەی کە ئەم کارەی کردووە، گومانیش دەچێتە سەر ئەم کابرایە. ئەویش ئەمە دەبیستێتەوە، زۆر خەنی و دڵخۆش دەبێت، دەڵێت: ئۆخەی! وا خەڵکی کەوتنە قسە و باسکردنم و جنێوپێدانم.

ئەم ڕووداوە ڕێک کاک (هیوا خۆشناو)مان بیر دەکاخەوە، کە بۆ ئەم کاریکاتێر و تەنزە سیاسییە ناومان لێ ناوە (ڕێگر خۆشناو)؛ چونکە لە وێنەکەدا دیارە ڕیگای گرتووە وەک ئەو کابرایەی لێ هاتووە و هەر لەخۆیەوە ئێخەی خەڵکی دەگرێت تا قسەی پێ بڵێن و باسی بکەن. ئەوەتا چووەتە سەر ئەو ڕێگایە و بە شان و باڵی ئینتگراسیۆندا هەڵدەدات. بە دانپێدانانی خۆی دەڵێت "دایکم و نەنکم تورکە"، زۆر هەوڵ دەدات و پڕوپاگەندە بکات تا هەموو کوردێک واز لە کوردبوون بهێنێت و ئینتگراسیۆنی خۆی بکات. هەر وەک کابرای گوندی دانیشتووە و دەیەوێت خۆی بەناوبانگ بکات و باسی بکەین، ڕێگا لە کوردبوون بگرێت و کورد بەرەو ئینتگراسیۆن بەرێت، لە خوارەوە پیسایی  و لە سەریسەوە بە دەم پیسایی فڕێ دەدات، دەڵێت: "نابێت کورد بڵێت من خەڵکی کوردستانم، چونکە کورد دەوڵەتی نییە؛ بەڵکو دەبێت بڵێت من عێراقیم، یان ئێرانیم، یاخود تورکم. دەبێت خۆمان لەگەڵ ئەو نەتەوانەی کوردستان بەسەریاندا دابەش بووە بگونجێنین و ئینتگراسیۆن بکەین. هەر وەکوو ڕێبەر ئۆجەلان نەنک و دایکم تورکمانە. ئەوەتا لەسەر ئەو ڕێگایە دانیشتووم؛ ئۆجەلان ڕێبەر و منیش ڕێگرم!"

(ڕێگر خۆشناو) دەفەرموێت: "ئەگەر پیاو بیەوێت ببێت بە ئۆپۆزیسیۆن، دەبێت وەکوو کاک مەسعود بارزانی قووڵ بیر بکاتەوە، نەک وەکوو کوردستانپۆست و ئەم پاسۆک و کاژیکانە قەومچێتی بکات!".
--------------------------------------------------------------------
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست