<

ڕێککەوتنی حزبەکەی بنەماڵەی بارزانی و حزبەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی لەسەر هەڵوێستی هاوبەش بۆ بەغدا

پێش 10h
کوردستانپۆست
ڕێککەوتنی حزبەکەی بنەماڵەی بارزانی و حزبەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی لەسەر هەڵوێستی هاوبەش بۆ بەغداکوردستانپۆستڕێککەوتنی حزبەکەی بنەماڵەی بارزانی و حزبەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی لەسەر هەڵوێستی هاوبەش بۆ بەغدا

حزبەکەی بنەماڵەی بارزانی و حزبەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی گەیشتنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەسەر چۆنییەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی بەغدا. ئەم هاوڕاییە نوێیە دوای چەندین کۆبوونەوەی سیاسی نێوان هەردوولا هاتووە ئاراوە. ئامانج لەم هاوکارییە پاراستنی بەرژەوەندییەکانە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراقدا.

بڕیارە شاندێکی هاوبەشی هەردوو لایەن سەردانی شاری بەغدا بکەن بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستی بە یەکڕیزی لایەنەکان هەیە . پێشتر جیاوازی هەبوو لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە دارایی و ئیدارییەکان بەڵام سەرانی جووت بنەماڵە لە پێناو دەستکەوتە ماددیەکانی خۆیان و درێژە پێدان بە گەندەڵیەکانیان ناچارن ئەو هەنگاوانە بنێن.

پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە ڕابردوودا بە قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوون، لەوانەش ناکۆکی قوڵ لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات. بەڵام لەم دواییانەدا هەوڵەکان بۆ نزیککردنەوەی دیدگا سیاسییەکان زیاتر بوون. بەغدا و هەرێمی کوردستان چەندین پرسی هەستیاریان لە پێشە کە پێویستیان بە چارەسەری هاوبەش هەیە.

کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی بەغدا بڕگەی گرنگ لەخۆ دەگرێت لەوانەش پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. حزبەکەی بنەماڵەی بارزانی و حزبەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی دەیانەوێت بەیەکەوە دانوستان بکەن. ئەمەش بۆ ئەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بێت لە بەرانبەر بڕڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵیدا.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە یەکڕیزی ناوخۆیی کلیلی سەرکەوتنی هەر شاندێکی کوردییە لە بەغدا. ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو سەلماندوویەتی کە ناکۆکی ناوخۆیی زیان بە مافە دەستورییەکان دەگەیەنێت. بۆیە هەنگاوی ئێستای هەردوو حزب وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان سەیر دەکرێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتی دیکە

بابەتە پڕبینراوەکان