
ئایدۆلۆژی ناسیۆنالیستی و ڕەهەندی نیشتمانی لە نێو بزووتنەوەی ڕزگاریی کوردی
07/09/2026, 21:06 (GMT+1)
گوێگری خۆشەویست، لە پۆدکاستی کوردستانپۆستدا میوانداریی خاتوو «ئاشتی برایم ئەفەندی» دەکەین؛
کچی تێکۆشەری ناسراو برایم ئەفەندی (شێرەکەی دەشتی هەولێر)، کە هەر لە منداڵییەوە لەناو زیندان و لەنێو دڵی شۆڕشدا پەروەردە بووە و
هەر لە تەمەنی پازدە ساڵییەوە تێکەڵ بە ڕێکخستنە نهێنییەکان بووە
لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا بۆتە پێشمەرگە، تا ساڵانێکی زۆر بە چەک و پێنووسەوە لە سەنگەری خەباتدا ماوەتەوە.
لە تاراوگەش، هاوشانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەرە
بە بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانی لە گۆڤار و ماڵپەڕە کوردییەکان و نووسینی کتێبی «لەسێبەری شاخ» وەک دەنگێکی هۆشیار درێژەی بە تێکۆشان داوە
ئەمڕۆش پێمان باش بوو ئەم دەرفەتە بڕەخسێنین تا بە وردی قسە لەسەر تەوەری «ئایدۆلۆژی ناسیۆنالیستی و ڕەهەندی نیشتمانی لە نێو بزووتنەوەی ڕزگاریی کوردی» بکات؛ دەفەرموون لەگەڵ ئەم باسە.

