<

ناسنامەی کورد: کورد کێیە و چییە ؟

12/10/2026, 13:43 (GMT+1)
بۆ ئەوەی کورد بناسین وەک کۆمەڵە مرۆڤێک، کە جیاوازە لەکۆمەڵە مرۆڤەکانیتری جیهان لەرووی کولتور و شێوازی ژیانکردنییەوە، پێویستمان بە زانین و تێگەیشتنە لە مێژووی مرۆڤی سەردەم (هۆمۆساپیان ) و، قۆناخەکانی ئەم جۆرە مرۆڤە تا دەگات بە بوونەوەرێکی شارستانی و، دەبێتە کۆمەڵە ئەندام و ئۆرگانی پەیوەست پێکەوە بۆ دروستکردن و ژیاندان بە پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکەی، کە ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتییە دەکاتە لانەی پاراستنی و رەخسانی هەلومەرجەکان بۆ بەرەوپێش چوونی ژیان و گەیشتن بە ئامانجەکانی. (ئەم پێکهاتە کۆمەڵایەتییە بە جۆرێک هاوشێوەی لەشێکی ئاڵۆزی زیندووە، کە پێکهاتووە لە چەندین ئەندام  و ئۆرگانی جیاواز، هەرچەندە ئەم ئۆرگان و ئەندامانە تا ئاستێکی زۆر سەربەستن و کاری تایبەتی خۆیان ئەنجامدەدەن بەڵام، پێوەندن بە تەندروستی گشتییەوە و، هەروەها توانایی و تەندروستی گشتیش، پێوەندە بە تەندروستی هەریەکێک لەم ئۆرگان و ئەندامانە .
بۆ تەواوی گوفتوگۆی ئەم مێزگردە لەسەر ئەو باسە گوێ لە وەڵامەکان بگرە