بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناوچی کۆنفڕانس دەبەستێت
23/02/2026, 0:31 (GMT+1)
خاڵێکی گرنگ هەیە کە زۆر جار لەناو گۆڕە پانی سیاسی دا قسەی لەسەر دەکرێت ئەویش خاڵی موڵکو ماڵی بزوتنەوەی گۆڕانە گوایە ئەم کۆنفڕانسە لەپێناو ئەو دەسکەوتانەدایە بەڵام بەدڵنیایی ئەمە ئەو کێشەیە نیە کەکۆنفڕانسی لەپێناودا دەبەسترێت کۆنفڕانس لەپێناو ساغ کردنەوەی شوناسی بزوتنەوەی گۆڕانە کێشەی گۆڕینی مۆدێلی بزوتنەوەکەیە لە بزوتنەوەیەکی پاشە کشە پێکراوی خاوەن ۲٥ کورسیەوە بۆیەک کورسی، ئەم مۆدێلەی بزوتنەوەی گۆڕان مۆدێلێکی شمولی بزوتنەوە یەکی شکست خواردوی دونیای مۆدێڕنە ، بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت نرخ بۆ دەنگی دەنگ دەنگدەرەکانی بگێڕێتەوە خوێنێکی تازە بکاتەوە ناو دەمارە کانی بزوتنەوەکە ڕزگاری بکات لەکێشەتەقلیدیەکانی وەک تەوریسی سیاسی کە وەک نەخۆشیەکی بەربڵاو بڵاو بۆتەوە بەناو هەمو جەستەی سیاسی سەرجەم هێزە سیاسیە کانی سەر شانۆی سیاسی کوردستان بۆیە بزوتنەوەکە لەوێستگە گرنگەی کۆنفڕانسدا کەلە کەرکوک دەبەسترێت ڕۆژی ٢٠٢٦/٢/١٦ دەیەوێت کۆتایی بەم مۆدێلە سیاسیە بهێنێت وەنرخ بۆ دەنگی هاو وڵاتی بگێڕێتەوە بۆیە ئەرکی سەر شانی هەمو گۆڕان خوازانە پشتیوانی ئەم هەنگاوە بکەین وەک ئەرکێکی ئەخلاقی بەرانبەر ئەو بەڵێنەی داومانە بەڕۆحی ڕەوان شاد
هەواڵی بەناوبانگ















