چ نیشتمانێکە ئێرە!

23/02/2026, 0:25 (GMT+1)

من ئەم ئێوارەیە بە ڕووداوێک تێر گریام لە بەرامبەر ڕووداوەکانی ڕووداو .

ئەم ئێوارەیە نووری کەعبەم لە 5حەسارۆکان بینی ئەم ئێوارەیە سەحابەکان بە دەف لێدان بەرەو ماڵەکەی خۆشناو عەبدولرەزاق ی خاوەن پێداوێستی تایبەت ی خاوەن یەک قاچ دەچوون دوعای ڕزقیان بۆ ئەم ماڵە دەکرد کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا گۆچانەکەی بۆ شیر فرۆشتبوو گۆچان فرۆشتن بۆ شیر چ کارەساتە خوایە! ڕۆژانەکەی لە ووڵاتی بنەماڵە پڕ نەوت و دۆلارەی ئێرە (کوردزستان) تەنها ٣- ٥هەزار دینارە گەر قووتوو لە جادە هە بێت کە کۆی دەکاتەوە گەر نەشبێت ئەو ڕۆژە ڕۆژی برسیەتیە !
ڕۆژانە یەک ژەم دەخۆن!
کرێی خانووەکەشی ٢٠٠ هەزارە و سێ مناڵیشی هەیە ئۆف خوایە باوک بوون چەند قورسە!
خوایە چ ئابووریەکە ئێرەلەو ووڵاتە ڕەش پۆشە ی بە نەوتی ڕەش لەم ساتەوە من و ئابووری نیشتمان هەردووکمان بە نێو قاموسی ئابووری دونیا دەگەڕێین هیچ مو عادەلەیەکمان دەست نەکەوت کە بزانین چۆن دەبێت ژیان بە هێمنی لە هەزاران ماڵی ئەوها بخەوێت بە هێمنی چۆن دەبێت چۆن!
تف لە هەمووتان تف لە ئۆپۆزسێون تف لە دەسەڵات تف تف تف…
خاکێکی بێ ووڵاتمان شک دەبرد کە چی تووشی ووڵاتێکی بێ خاک بووین تکا دەکەم عەمرەو حەج و بەهەشت و نوری خوا لە هەموو کۆڵانێکی هەژار نشێنی وا هەیە با ئێمە هەموومان دەستی یەک بگرین بێ دەسەڵات و حزب …
سوپاس بۆ ئەو خێر خوازانەش کە تێر دووعام بۆیان کرد زۆر شتیان بۆ ئەو ماڵە کرد !
ئەمە دڵۆپێکە لە دەریای هەزاران هەژاری تر…