هه‌ولێر: كارگێڕی كۆمیته‌ی به‌حره‌كه به‌فیشه‌ك بریندار ده‌بێت
16/10/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "دوێنێ هه‌ینی له ده‌شتی قه‌لا مورتكه له نزیك به‌حره‌كه، له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی‌و زار ده‌مه‌قاڵێیه‌ك له نێوان یوسف عه‌زیز، كارگێڕی كۆمیته‌ی به‌حره‌كه‌و رائید جه‌بار له (ING) دروست ده‌بێت كه رائید جه‌بار ته‌قه ده‌كات‌و به‌هۆیه‌وه یوسف چاوی بریندارده‌بێت".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی "به‌هۆی هه‌ستیاربوونی برینه‌كه‌یه‌وه بڕیاره كارگێڕی كۆمیته بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت‌و رائید جه‌باریش تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه".
ئاوێنه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری چه‌ند جار په‌یوه‌ندی كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






