شێخ جەعفەر و چەند سەرکردەیەکی تری یەکێتی بەنیازی کۆدەتا بوون دژی پاڤل
28/07/2026, 20:04 (GMT+1)

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک شێخ جەعفەر لە ئەمریکاوە دەیەوێت کودەتا بەسەر بافڵ تاڵەبانیدا بکات
لە بەڵگەنامەیەکی لۆبیستەکانی ئەمریکادا هاتوە کە جەعفەر شێخ موستەفا و نۆزان شێخ جەعفەری کوڕی بڕی 410 هەزار دۆلاریان داوە بە کۆمپانیایەکی لۆبی بە ناوی (HOGAN LOVELLS US LLP) کە لە ڕێگایەوە پاڵپشتی (ئەنجومەنی پیران)، (وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا)، (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا) و (کۆشکی سپی) بە دەست بهێنن بۆ کاروباری پەیوەندی دەرەکی و پاڵپشتیکردنی ئەمەریکا، کە پشتگیرییان بکەن لەسەر لابردنی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی خۆسەپێنی یەکێتی و میراتگری جەلال تاڵەبانی.
بە پێی زانیاریەکان و داتاکان ئەم هەنگاوەی جەعفەر شێخ موستەفا پاش ئەوە دێت، کە لە چەندین بۆنەدا نەیشاردۆتەوە کە بافڵ تاڵەبانی تاکڕەوانە مامەڵە دەکات و حیساب بۆ سەرانی کۆنی یەکیتی ناکات و ئەم هەنگاوەش پاش لێسەندنەوەی هێزی کۆماندۆی یەکێتی بوو لە جەعفەر و لەهەمانکات پەراوێزخستنی نۆزان جەعفەری کوڕی کە خۆی بە میراتگری ئاکام عومەر دانابوو پاش کوژرانە گوماناویەکەی.
هەر بە پێی داتاکان جەعفەر موستەفا لە ساڵی 2025 ەوە بە دوو جار گرێبەستی لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە کردوە و دیارترینیان گرێبەستی ئەمساڵ (2026)ـە کە لە مانگی 4 واژۆ کراوە واتە 3 مانگ بەر لە ئێستا و بڕی 270 هەزار دۆلاریان داوە بە کۆمپانیا لۆبیستەکە
کوردستانپۆست بەدواداجوونی لەسەر ئەو بەڵگانە کرد، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت، کە جەعفەر موستەفا بە تەنها نییە، بەڵکو چەندین سەرکردەی کۆنی دیکەی یەکێتی و تەنانەت پورێکی بافڵ تاڵەبانیش لەم کارەدا بەشدارە.
هەر بە پێی داتاکان جەعفەر موستەفا لە ساڵی 2025 ەوە بە دوو جار گرێبەستی لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە کردوە و دیارترینیان گرێبەستی ئەمساڵ (2026)ـە کە لە مانگی 4 واژۆ کراوە واتە 3 مانگ بەر لە ئێستا و بڕی 270 هەزار دۆلاریان داوە بە کۆمپانیا لۆبیستەکە
کوردستانپۆست بەدواداجوونی لەسەر ئەو بەڵگانە کرد، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت، کە جەعفەر موستەفا بە تەنها نییە، بەڵکو چەندین سەرکردەی کۆنی دیکەی یەکێتی و تەنانەت پورێکی بافڵ تاڵەبانیش لەم کارەدا بەشدارە.
پلانی کودەتاکەش بەم شێوەیەیە
دوو لیوا لە فەرماندەییەوە بەرەوە دەباشان بە چەکی قورس و مامناوەند بە سەرپەرشتی لیوا شەمسەدین زێباری کۆنە بەعسی، کە خرایە شوێنی ئەیوبە گڕە کە لە ئێستادا بەرپرسی فرقەی سکرتاریەتە و لیواکانی 3 و 7 لەگەڵ هێزەکانی سکرتاریەتی لە ژێر دەستدایە
لە گەرمیانیشەوە مەحمود سەنگاویی و 3 لیوا جوڵەی پێدەکرێت و لە نزیک سلێمانی و بە دیاریکراوی لە چەمچەماڵ جێگیر دەکرێن و هەریەک لە ڕەمەزان دێکۆنی و عەدنانی حەمەی مینا و تایەر گرێزەیی دەکرێن بە سەرپەرشتییان لە پێنجوێنیش هەر یەک لە دلاوەری حاجی عوسمان و عومەر حاجی ئەحمەد و جەمیل هەورامی دەکرێن بە سەرپەرشتیاری هێزێک و لە نزیک گەرمک و بەشێکیشیان لە قەدەفەری جێگیر دەکرێن
هێزێکیش لەلایەن (نۆزانی کوڕی شێخ جەعفەر) و (شێخ دلێری برای شێخ جەعفەر) لە نزیک هەزار مێرد و گڵە زەردەوە جێگیر دەکرێن.
هێزێکی کۆماندۆ و دژە تیرۆر و هێزەکەی (قوباد تاڵەبانی) بە سەرپەرشتی (پۆڵۆی شاڵاوی عەلی عەسکەری) کە لە ئێستادا سەرپەرشتیاری بەشی هەواڵگری فەرماندەیی یەكێتیە لەگەڵ (وەهاب هەڵەبجەیی) ڕاستەوخۆ دەنێردرێنە دەباشان و کاری دەستبەسەرکردنی بەزۆرەملێ بەسەر بافڵ تاڵەبانیدا دەدەن و لەوێدا بەو مەرجەی کە نەیکوژن و دڵنیای دەکەنەوە کە دەسەڵاتەکانی بگوازێتەوە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنیش بە کۆی دەنگ (قوباد تاڵەبانی) دەکەن بە سکرتێری یەکێتی، بافڵیش گەر ڕازی بوو بەرگری نەکرد ئەوا ڕاستەوخۆ بەیانێک بڵاو دەکرێتەوە بەناوی وازهێنان بۆ نەخۆشی و دەگەڕێتەوە بەریتانیا لەژێر چاودێری دەزگای هەوڵگری بەریتانی .
هەریەک لە ئاسایش و پۆلیسیش دەخرێنە ژێر سەرپەرشتی (خالید ماوەتی) و ناو شاریان پێ کۆنتڕۆڵ دەکرێت و بە سیناریۆیەک دوور لە سیناریۆی کۆدەتا تا خەڵکی دڵنیابکەنەوە کە ئەمە کۆدەتا نەبووە بەسەر پاڤلدا.
ڕۆڵی ئەمریکا لەم نێوەندەدا چییە ؟
ئەمریکا بە پێی ئەو لۆبیە کە ئەنجامدراوە کار دەکرێت کە حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی سەرۆکی نوێ بکات و هەروەها داوا لە بەریتانیا بکرێت دەستێوەردان نەکات و هەروەها بەغدادیش ئاگادار دەکرێتەوە کە خۆی لەم بابەتەوە نەگلێنێت، ئەم بابەتە بە دڵنیاییەوە بە پلان و بەرنامەی (شێری تاڵەبانی) خێزانی قوباد تاڵەبانیە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا زانیاری ترسناکی ئەو ئافرەتەمان بڵاو کردەوە و دواتر میدیاکانی ئێرانیش بە پشت بەستن بە زانیاریەکانی ئێمە هەمان زانیاریان بڵاو کردەوە، هەر بەپێیی زانیاریەکان بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد واتە (شاناز و لیلۆز و هەڵۆ) لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم کارەن، تەنها (هەتاوی کچی برایم ئەحمەد) نەبێت کە دژ بەم کارە بووە، بەڵام پاش دیار نەمانی یەکجارەی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) ئەویش ڕای گۆڕدراوە .
شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا و لە تۆماری کۆمپانیاکاندا ئەو تۆمارانەمان بڵاوکردەوە، کە (نۆزانی کوڕی شێخ جەعفەر) کۆمپانیایەکی موڵتی ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکا کردۆتەوە بە ناوی (کۆدۆ)ی کوڕییەوە، هەر وەک ئاشکرامان کرد، کە ناوبراو سەدان ملیۆن دۆلاری سپی کردۆتەوە لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیایەوە، کاری ئەم لۆبیەش لە چوارچێوەی هەمان کاردایە و هەمان پارێزەری ئەو کۆمپانیایەی (نۆزان)ــە، کە لینکی پەیوەندی نێوان جەعفەر موستەفا و چەند دەسەڵاتدارێکی ئەمریکایە.
بەڵگەکان:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست







