<

دەست بەسەر ڤێلایەکی ٣٠ ملیۆن دۆلاری کوڕیێکی مەسعود بارزانییدا گیرا

25/04/2026, 20:57 (GMT+1)
بە تۆمەتی گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن دادگای فیدڕاڵی دەستی گرت بەسەر موڵکێکی مەنسوڕ مەسعود بارزانی بە بەهای ٣٠ ملیۆن دۆلار 
ئەمەش پاش ئەو سکاڵایە دێت کە مەکتەبی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکی لە چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی کردبویان کە تیایدا لە ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٠ ئەو کۆمپانیایانە کاریان گواستنەوەی سوتەمەنی  و دابینکردنی سوتەمەنی بوە بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە ، بە پێی بڵاوکراوەکەی دادی ئەمریکا تەنها لەو گرێبەستی گواستنەوەی سووتەمەنی کۆمپانیا ئەمریکیەکان ٧٠٠ ملیۆن دۆکار قازانجیان هەبوە ، پاش لێکۆڵینەوەی مەکتەبی فیدڕاڵی ئەمریکی دەرکەوتوە ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانە بڕی ٢٥ سەنت بۆ هەر لیترێک وەک بەرتیل یاوە بە مەنسوڕ بارزانی ، هەر دوا بە دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست مەکتەبی فیدڕاڵی سکاڵا لە سەر کۆمپانیا ئەمریکیەکان و مەنسوڕ بارزانی دەکات ، بە تۆمەتی گەندەڵی لە گرێبەستی وەزارەتی بەرگری ئەمرێکا کە لەگەڵ ناوبراو هەیانبوە ، گرێبەستەکەش بریتی بوە لە دابینکرنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکەکانی ئەمریکا لە جەنگی دژی داعش و وەرگرتنی ٢٥ سەنت بۆ هەر لیترێک کە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دراوە بە ئەمریکیەکان 
شایانی باسە فڕۆکەخانەی هەولێر خاوەندارێتی دەکرێت لە لایەن کۆمپانیایەکی مەنسوڕ بارزانی 
ئەمرۆ وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیان نامەیەکی فەرمیدا دەڵێت جەنەڕاڵێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناوی مەنسور بارزانی ملیۆنان دۆلار بەرتیلی وەرگرتوە پاش ساخبونەوەی تاوانەکان بڕیاردرا بە دەستگرتن بەسەر موڵکێکی ناوبراو لە کالیفۆڕنیا کە بەهاکەی ٣٠ ملیۆن دۆلارە .

بڕیارەکەی دادگا:
https://www.justice.gov
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست