کوردستانپۆست بۆ یەکەم جار هۆکار و شێوازی کوشتنی کادیرەکەی پارتی ئاشکرا دەکات
07/06/2026, 12:59 (GMT+1)

بەر لە دوو مانگ، حەسەن جەباری کارگێڕی لقی4 ی پارتی لە سلێمانی پەیوەندی بە حاجی ئاسۆ دەکات کە پاسەوانی تایبەتی خۆیەتی، پێی دەڵێت بچۆ بۆ هەولێر، نووسراوێکم هەیە بۆم بهێنەرەوە، بۆ ئەمەش کەسێکی دیکەی لەگەڵدا دەنێرێت.
لە کاتی گەیشتنی حاجی ئاسۆ بە یەکەم بازگەی هەولێر ، هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ بەسەر پەرشتی (عەقید کانی ) بەرپرسی لیژنەی ئەمنی وەزارەت، کە فەرمانبەرە لە یەکەی پاسەوانی و زێرەڤانی تورەکە دەکاتە سەر (حاجی ئاسۆ ) و دەیباتە زیندان لە ماوەی 64 ڕۆژ بەبی دادگایی کردن و بەبی ئەوەی رێگای پێ بدەن کەس بیبینێت بێ سەرو شوێنی دەکەن. دوێنی شەممەی رێکەوتی 6-6-2026 (عەقید کانی) پەیوەندی بە کەسوکاری (حاجی ئاسۆ ) دەکات و دەڵێت وەرن تەرمەکەی بەرنەوە خۆی کوشتوە .!
شایانی باسە، کە (حاجی ئاسۆ ) ماوەی 40 ساڵە لایەنگر و چەکداری پارتییە و هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بەڵام حەسەن جەباری کارگێڕی لقی4 و بەرپرسی حاجی ئاسۆ کەسێکە کار بۆ پاراستن دەکات و گومانەکان بۆ ئەوە دەچن، کە چەند جارێک لەسەر دواکەوتنی موچە حاجی ئاسۆ ناڕەزایی دەر بڕیوە و کۆمێنتی دژی حکومەتی هەرێم نووسیوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست




