پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر دوو ملیۆن دۆلاری كۆمپانیای نۆكاندا گرتووه
17/12/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به هاولاَتی راگه‌یاند پێشتر وه‌كاله‌تی بازرگانیكردن به جگه‌ره له لایه‌ن پارتییه‌وه درابووه دوو برا به ناوه‌كانی غه‌فور خۆشناو و ره‌سوڵ خۆشناو، بهلاَم له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی شه‌شه‌م، ئه‌و وه‌كاله‌ته له‌و دوو برایه سه‌ندراوه‌ته‌وه‌و دراوه به كۆمپانیای نۆكان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه نه‌یویست ناوی بلاَوبكرێتهوه، ئاشكرای كرد كه به‌و هۆیه‌وه كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان پارتی‌و یه‌كێتی، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی له دهۆك ده‌ست به‌سه‌ر بایی دوو ملیۆن دۆلار پاكه‌تی جگه‌ره‌ی كۆمپانیای نۆكاندا بگرێت.
وتیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی كۆبوونه‌ته‌وه، بهلاَم تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام، چونكه پارتی ده‌یه‌وێت بازرگانیكردنه‌كه له‌ژێر ده‌ستی یه‌كێتی دهربهێنێتو یه‌كێتیش ته‌سلیمی ناكات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هاولاَتی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به غه‌فور خۆشناوه‌وه كرد، به‌ڵام به‌بیانووی جیاواز، ئاماده‌نه‌بوو لێدوان بدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






