دژی سوكایه‌تیپێكردنیان له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی عیماد ئه‌حمه‌ده‌وه، پۆلیسی فریاكه‌وتن مانده‌گرن
08/05/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی، له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی"شه‌وی رابردوو كوڕه‌كه‌ی عیماد ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، ده‌گاته مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی فریاكهوتنو به‌ئاشكرا قسه‌یان پێده‌ڵێتو گاڵته‌و سوكایه‌تیان پێده‌كات، ئه‌وانیش به‌وه نیگه‌ران دهبنو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، دواتریش ده‌چنه‌وه بهڕێوهبهرایهتییهكهو بڕیاری مانگرتن ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها وتی"جگه له‌و مه‌فره‌زه‌یه ژماره‌یه‌كی تری پۆلیسی فریاكه‌وتنیش به‌وه دهزاننو بڕیاری مانگرتن ده‌ده‌ن، بۆیه تا سه‌عات دووی شه‌و به‌رده‌وامده‌بن لهمانگرتنو مانگرتنه‌كه ناشكێننو ده‌ڵێن سوكایه‌تیمان پێكراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌دواتر به‌هه‌وڵی خودی عیماد ئهحمهدو لێپرسراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، پۆلیسه‌كان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
هاوڵاتی په‌یوه‌ندی به‌عه‌قید ئاكۆوه كرد له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتن، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه دروستنه‌بوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






