زوبێر ئایدار: تاڵه‌بانی به خواستی دوژمنانی كورد ده‌دوێت
24/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌لی كوردستان، دوای ئه‌وه دێت، كه هه‌فته‌ی رابردوو جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له توركیا رایگه‌یاند، كه ده‌بێت په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت‌و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆشی به خه‌ونی ناو شیعره‌كان وه‌سفكرد.
زوبێر ئایدار به هاوڵاتی وت ئه‌و كاته‌ی تاڵه‌بانی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، هیچ كات له به‌رژه‌وه‌ندی كورد قسه ناكات، به‌ڵكو به خواست‌و ئاره‌زووی دوژمنانی كورد ده‌دوێت.
له باره‌ی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ییش، كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له هه‌ولێر سازده‌كرێت، ئایدار وتی ده‌ته‌په به‌شداری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ناكات، چونكه شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نهبێتو چاره‌سه‌ر نه‌دۆزێته‌وه، ئاماده‌نییه كاتی پێوه بكوژێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد، كه ئه‌وان به‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه رازی نابن، ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نه‌بێت، چونكه سیاسه‌تی خۆیان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنفرانسه‌دا یه‌كناگرنه‌وه.
وتیشی چه‌ك فرێدانی په‌كه‌كه‌و پژاك، له خواستی گه‌لی كورددا نییه‌و پلانی دوژمنانه، مێژووش به‌زه‌یی به كه‌سدا نایاته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






