بووکه‌که‌ی سه‌دام وه‌فاتی کرد
23/12/2010, 12:00 (GMT+1)

دوێنی به‌رواری 22-12-2010 بووکه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین به ناوی { سه‌ڤیم تۆڕون } که خێزانی عوده‌ی کوڕی سه‌دام بوو له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا له ئه‌نجامی نه‌خۆشی ژێر په‌نجه له ئه‌سته‌نبوڵ کۆچی دوایی کرد .
سه‌ڤیم تۆڕون له ساڵی 1982 دوای ئه‌وه‌ی له پێشبڕکێیه‌کی هه‌ڵبژاردنی شای جوانی به شا جوانی شاری به‌غداد ههڵبژێڕدراوه ، پاشانیش عوده‌ی ماره‌ی کردووه ، ئه‌م زه‌واجه ته‌نها ماوه‌ی 8 مانگی خایاندووه و به‌هۆی لێدان و توندوتیژی عوده‌ی به‌رامبه‌ر به { سه‌ڤیم تۆڕون } ناچارماوه هه‌ڵبێته‌وه بۆ تورکیا .
ناوبراو دوای هه‌ڵاتنه‌که‌ی په‌رتوکێکی بڵاوکرده‌وه که باس له ژیانی هاوسه‌رێتی ئه‌و 8 مانگه ده‌کات که‌له‌لایه‌ن عوده‌یه‌وه چۆن چه‌وساوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت چه‌ند که‌سوکارێکی له‌لایه‌ن عوده‌یه‌وه کوژراوه ، په‌رتوکه‌که‌شی به زمانی تورکی له ژێر ناوی { بووکه‌که‌ی سه‌دام } ه .
ناوبراو له ساڵی 2002 وه توشی نه‌خۆشی ژێر په‌نجه بووه و تاکو له 22-12-2010 کۆچی دوای کرد ، شایه‌نی باسه { سه‌ڤیم تۆڕون } کوڕێکی له عوده‌ی هه‌یه به‌ناوی { مه‌سعود تۆڕون } که‌له‌گه‌ڵ دایکی ژیاوه و ئێستاش دانیشتووی ئیسته‌نبوڵه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






