بە پەلە: ئەمریكیەكان لە ماڵى محەمەدخۆرشید تۆفیق كارگێرى لقى 3 پارتى لە كەركوك دەستیان بەسەر 4 كیلۆ لە مادەى هۆشبەرى(تلیاك) دا گرتووە!
11/01/2010, 12:00 (GMT+1)

بە پێى ئەو سەرچاوەیە ى ئەم هەواڵەى دزە پێكردووە، ئەوەى ئاشكراكردووە، مارێنزەكان ماوەیان نەداوە یەك پۆلیس و پاسەوان و ئاسایشى كەركوك لەو سنورەدا بوونیان هەبێ، بە چەشنێك تورەكەیان كردۆتە سەر محەمەد و 3 لە پاسەوانەكانى ماوەى زیاتر لە 5 سەعات لە گرتووخانەى ئەمریكیەكان لە فرۆكەخانەى كەركوك سوكایەتیان پێكراوە، تا نووسینى ئەم خەبەرە محەمەد خۆرشید تۆفیق و پاسەوانەكانى توركەكان لەسەریان لانەبراوەو، مارێنزەكان زانیاریان هەبووە كە كارگێرەكەى لقى 3 پارتى 4 خانووى دیكەى لە كەركوك بۆ كارى بەدرەوشتى هەیە و بە پێى زەروریەت بەكاریان دەهێنێت!
لە دوایى پڕۆسەى ئازادى بەرپرسانى پارتى و یەكێتى لە جیاتى بایەخدان بەكارى سیاسى و ڕێكخستنەكانیان، هەموو تواناكانیان بۆ كارى بە درەوشتى و كۆكردنەوەى سۆزانى و مامەڵەكردن بە فرۆشتنەوەى ئیرهابیەكان كە پارتى و یەكێتى بە شەوان دەستگیران دەكەن و بەرشۆژ بە كەسوكاریان دەفرۆشنەوەو، زیاتر لە 6 جار ئەمریكیەكان لەماڵە بەرپرسەكانى كەركوك مەوادى هۆشبەریان دەست بەسەراگرتووە، كە دواهەمینجار ئەوەى محەمەى خۆرشید تۆفیقە بەرپرسى كارگێڕى لقەكەى نەجات حەسەنه..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






