خۆپیشاندانێکی ناره‌زایه‌تی له پێناو دهدگاییکردنی ئه‌نجامده‌رانی کاره‌ساتی 31ی ئاب له شاری له‌نده‌ن له لایه‌ن ره‌وه‌ندی کوردیی
31/08/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌ره‌تا له لایه‌ن ئاسۆ گۆران سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌که راگه‌یه‌نراو به ناوی چه‌تری ئازادییه‌وه به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد و قسه‌وباسێکی پێشکه‌شکرد که تایبه‌ت بوو به مه‌به‌ست و ئامانجی خۆپیشاندانه‌که و کاره‌ساتی ره‌شی 31 ی ئاب که له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان و رژێمی به‌عسی دیکتاتۆرییه‌وه له چوارچێوه‌ی ململانێکانی شه‌ری ناوخۆدا، دژ به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامدرا.
به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌ستکرا به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین شیعار له چه‌شنی(دیاریکردنی چاره‌نوسی ونبوانی کاره‌ساتی 31 ئاب، به‌ڵێ بۆ دادگایکردنی ئه‌نجامده‌رانی تاوانی 31 ئاب،..)،پاشان سه‌باره‌ت به تاوان و کاره‌ساتی 31 ئاب له لایه‌ن که‌سانی تره‌وه به زمانی عه‌ره‌بی و کوردی قسه‌وباس له‌سه‌ر هۆکار وئامانج و کارکرده خراپه‌کانی ئه‌م رووداوه کرا. دواتر له لایه‌ن چه‌تری ئازادی و به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌که‌وه یاداشتێکی ناره‌زایه‌تی درایه باڵوێزی عیراق، که سه‌ره‌رای ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و کاره‌سات و تاوانه له هه‌مان کاتدا لیستی ژماره‌یه‌ک ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و کاره‌ساته‌دا بێسه‌روشوێنکراون و چه‌ند داواکارییه‌کی تێیدا خرابوونه‌ڕوو.
داواکاریه‌کانیش بریتی بوون له:
1. دادگایکردنی ئه‌نجامده‌ران و تاوانبارانی 31ی ئابی 1996
2. قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوه‌کان.
3. دایاریکردن وئاشکراکردنی چاره‌نووسی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌و کاره‌ساته‌دا ونکراون.
4. وه‌ستاندنی هیرشی ده‌سه‌ڵات بۆسه‌ر میدیای ئازاد و مافی هاونیشتیمانیان له هه‌رێمی کوردستاندا.
شایانی باسه له ناو خۆپیشاندانه‌که‌دا چه‌ندین لافیتیهی گه‌وره‌و پلاتکارد به‌رزکرابوونه‌وه که به‌زمانی ئینگلیزی وعه‌ره‌بی و کوردی شیعاریان دژ به‌و تاوانه له‌سه‌ر نووسرابوو وه‌ک(دادگایکردنی ئه‌نجامده‌رانی 31ی ئاب).
ئه‌مه‌و داوای دوو سه‌عات له قسه‌وباس وشیعار وتنه‌وه خۆپیشاندانه ناره‌زایه‌تیه‌که کۆتایی پێهێنراو ده‌ستخۆشی له بهشداروان کرا بۆ ئاماده‌بوونیان و ده‌ربرینی رق ونارهزایهتیان به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه ره‌شه.
31ئابی 2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






