<

موراد قەرەیلان: پێشنیارەكەی رێبەر ئاپۆ بە هەنگاوێكی مێژوویی و گونجاو دەزانین

17/10/2009, 12:00 (GMT+1)
سەرۆكی كۆنسەی كۆماجڤاكن كوردستان موراد قەرەیلان لە لێدوانێكی تایبەت دا سەبارەت بە پێشنیاری بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ شاندنی گروپی ئاشتی ووتی: ئێمە وەكو بەرێوەبەرایەتی كۆماجڤاكن كوردستان پێشنیارەكەی رێبەرئاپۆمان بە گونجاو دەبینین و لە سەر ئەساسی داخوازی رێبەرمان و بۆ كرانەوەی دەرگای دیالۆگ و چارەسەریكی ئاشتیانە سێ گروپی ئاشتیمان پێك هێناوە بۆ چووین بۆ توركیا.
بەرێز موراد قەرەیلان ووتی؛ رێبەرئاپۆ لە دیداری رۆژی 9-10-2009 سەبارەت بە هەنگاوەكانی چارەسەری پرسی كورد ووتوویەتی كە رێبازەكانی عەسكەری، حقوقی و سیاسی لەتوركیا گەیشتوونەتە بن بەست و پێویستە بتوانیین هەنگاوێك بۆ كرانەوەی چارەسەری بهاوێژین. بۆ ئەوەش رێبەر ئاپۆ وەكو رابردوو پێشنیاری شاندنی گروپی ئاشتی كردووە، ئێمەش ئەو پێشنیارە بەگونجاو دەزانین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست