كادرێكی پاراستن دانی به‌وه‌دا ناوه كه به (60) ناوی خوازراو سوكايه‌تی به كۆسره‌ت وئۆپۆزيسۆن ده‌كه‌ن
08/03/2012, 12:00 (GMT+1)

به پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له هۆبه‌ی چاوديريكردن حزبه كوردستانيه‌كان له پاراستنی پارتیيه‌وه، كه كادريكی ئه‌و هۆبهيهيه ئه‌وه‌ی باسكردووه، له زۆربه‌ی سايته كورديه‌كان به زياتر له 60 ناوى خوازراو سوكايه‌تی و ناوزراندن وههڵبهستنی تۆمه‌ت له دژی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزيسۆن و مه‌لا بهختيارو دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، وتار و بابه‌تی زۆريان بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شيان باسكردووه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانی فه‌يس بووكيش به هه‌مان شێوه ڕاسپێردراون به ناو وێنه‌ی خوازراو وێنه‌ی ڤۆتۆ شۆپ و وێنه‌ی كاريكاتێریيهوه سوكايه‌تی به جه‌لال تاله‌بانی و گشت ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسی وهێرۆی هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ڕه‌سول و مه‌لا به‌ختيار به‌رهه‌م ساڵح و نه‌وشيروان مسته‌فا و عه‌لی باپير و سه‌لاحه‌دين به‌هادين و ئۆپۆزيسۆن بکەن و ڕيسواو سوكايه‌تی و تهشهيریان پێ بکەن، ئەمەش بۆته ئه‌ركی ڕۆژانه‌ی زۆربه‌ی كاديرهكانی پاراستن و ڕاگه‌ياندنی پارتی.
ئهوسهرچاوهيه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه شه‌عبان شه‌عبان چالی سكرتيری مه‌سرۆر بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پيلانانهی له ئه‌ستۆدايه و بهتايهبتی له زۆربه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان و تۆڕی كۆمه‌لايه‌تی فه‌يس بووك سه‌رپه‌رشتی گشتيان ده‌كات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






