هەڵوەشانەوەی پەکەکە بەبێ مافی کولتووری و خۆبەڕێوەبەری، ئێستاش نۆرەی چەکدانانە

باخچەلی رایگەیاند، کە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (MHP) بە پەرۆشییەکی گەورە و بە وشیارییەکی مێژووییەوە چاودێریی گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە نەهێشتنی تەواوەتیی تیرۆر لە تورکیا دەکات. وەک لە یەکەم ڕۆژەوە ڕامانگەیاندووە، مەبەستی سەرەکی و بێ چەندوچوونی ئێمە، کۆتاییهێنانە بە هەڕەشەی چل ساڵەی تیرۆر لەسەر وڵاتەکەمان و کۆتاییهێنان بەو هەوڵانەی کە یەکپارچەیی خاکی نیشتمان و برایەتیی نەتەوەکەمان دەکەنە ئامانج.
ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و پابەندبوونی ئیمراڵی بەو بەڵێنانەی دابوونی، هەنگاوێکی زۆر گرنگ و مێژووییە لە ڕێڕەوی ڕزگاربوونی تورکیا لە بەڵای تیرۆر. جەختکردنەوە لەسەر نەبوونی هیچ داواکارییەک بۆ دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوەی سەربەخۆ، فیدراڵییەت، خۆبەڕێوەبەری (ئۆتۆنۆمی) یان داواکاریی جیاخوازیی ئیداری و کولتووری، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئیمراڵی بۆ پێویستیی هەڵوەشاندنەوە و هەڵوەشانی یەکجارەکیی پەکەکە، هەڵوێستێکی یەکجار بەنرخ، چارەنووسساز و پابەندکەرە بۆ قۆناغی داهاتوو.
ئێستا ئیتر نۆرەی سەرجەم باڵ، پێکهاتە، چەکدار و پاشکۆکانی ڕێکخراوەکەیە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، بەبێ مەرج و بەبێ دواکەوتن چەکەکانیان بە یەکجاری دابنێن، خۆیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن یان بە تەواوەتی هەموو چەکەکانیان لەناو ببەن. هیچ ڕێگەیەکی دیکە لە بەردەم کەسدا نەماوەتەوە جگە لە کۆتاییهێنان بە چەک و توندوتیژی لەژێر سەروەریی کۆماری تورکیادا. چاوەڕوانیی گەل و دەوڵەتی تورکیا، جێبەجێکردنی بێ ئەملاوئەولای ئەم بڕیارەیە بە شێوەیەکی کردەیی و کۆتاییهێنان بە هەر شێوازێکی چالاکیی چەکداری لە ناوچەکەدا، تاوەکو تورکیا بە یەکگرتوویی و بەهێزییەوە بەرەو داهاتووی سەدەی تورکیا هەنگاو بنێت.
دەقی تەواوی بەیاننامەکە بە تورکی (Metnin Tam Orijinal Hali):
Milliyetçi Hareket Partisi, Türkiye’nin terör belasından tamamen kurtulması sürecindeki gelişmeleri büyük bir ciddiyet ve tarihi bir sorumluluk şuuruyla yakından takip etmektedir. İlk andan itibaren ifade ettiğimiz üzere gayemiz; kırk yıldır vatanımızın bölünmez bütünlüğüne ve milletimizin ebedi kardeşliğine musallat olan terör kamburunu tamamen ortadan kaldırmaktır.
PKK’nın lağvedildiğinin ilan edilmesi ve İmralı’nın verdiği sözlerin arkasında durması, terörün son bulması sürecinde son derece hayati ve tarihi bir adımdır. Ayrı bir ulus-devlet, federasyon, özerklik veya idari/kültürel herhangi bir ayrılıkçı talep olmaksızın, İmralı tarafından PKK’nın kesin feshinin ve tasfiyesinin gerekliliğinin ifade edilmesi, son derece kıymetli, tarihi ve bağlayıcı bir tutumdur.
Artık sıra; örgütün dağdaki, şehirdeki, yurt içindeki ve yurt dışındaki tüm unsurlarının, uzantılarının ve kadrolarının şartsız bir şekilde silahlarını ebediyen bırakmasında, silahları teslim etmesinde veya tamamen imha etmesindedir. Türkiye Cumhuriyeti Devleti’nin egemenliği altında silaha, şiddete ve gayrimeşru yapılara kesinlikle yer yoktur. Milletimizin ve devletimizin yegane beklentisi, bu iradenin sahada fiilen hayata geçirilmesi ve Türkiye Yüzyılı yürüyüşümüzün tam bir milli birlik ve kardeşlik şuuruyla perçinlenmesidir.







