گەنجانى ئارابخا لە كەركووك وەك پێكهاتەیەكى سەربەخۆ راگەیەنرا
21/08/2009, 12:00 (GMT+1)

لەبەیاننامەیەكدا رۆژى 17/8 لە شەقام و كۆڵانەكانى شارى كەركووك بڵاویانكردەوە تیایدا هاتووە" بۆ ئەوەى سبەى رۆژێ نەخرێنە نێو قەفەزى بێ هەڵوێستیەوە لە پێناوى خۆبەڕێوەبەرى و ئاشتى و پێكەوەژیان و مەدەنیەت ئەمڕۆ 17 /8 گروپى گەنجانى ئارابخامان راگەیاند"
هەڵۆ خەلیل گوتەبێژى گرووپەكە راگەیاند" هەوڵدەدەین بەربەستە دەسكردەكان تێكبشكێنین كە بۆتە هۆى لێكترازانى پەیوەندیەكان،هەوڵدەدەین بۆ بوونى گەنج لە ئەنجوومەنى پارێزگاى كەركووك تاوەكوو بتوانێت نوێنەرایەتى گەنجانى كەركووك بكات "
ئەو ئەو گەنجە بەناو وتەبێژى گەنجانى ئارابخا لەكەركووك وتیشى"ئێمە گروپێكى سەربەخۆین و سەر بەهیچ پارت و لایەنێكى سیاسى نین و هەوڵدەدەین بۆ نەهێشتنى تەزكیەى حزبى لە دامەزراندنى فەرمانگە حكومیەكان پەیرەوێكى دادپەروەرانە بۆ خزمەتكردنى هەموو چین و توێژەكان كەركووك بێت"
لەبارەى ڕێژەى ئەندامانى ئەوگرووپە و پێكهاتەى نەتەوەییان تەنها وتى" دەستەى سەرپەرشتیارى گروپەكەمان لە ژمارەیەك قوتابى زانكۆ و دەرچووى كۆلیژى یاسا خۆى دەبینێتەوە و زۆربەى ئەندامانیشمان لە نەتەوەى كوردى دانیشتووى كەركووكین"
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






