گیراوانی دۆزی pkk و pajk لە زیندانەكانی توركیا گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد شەرمەزار دەكەن
24/11/2009, 12:00 (GMT+1)

كایا راشیگەیاند: سیستەمی نكۆڵی دەولەتی تورك، بەم كردەوانە رووی رساتی خۆی نیشان دا و ووتی: دەولەتی تورك بەرێبەر ئاپۆشەوە ،دەستیان بە كۆمەلكوژی كوردان كردوە.
هەروەها فشارەكانی دەوڵەتی توركی شەرمەزار كرد و هۆشیاری دایە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەكان. دەنیز كایا بەناوی بنەماڵەی گیراوانەوە بانگی سەرهەڵدانی لە بنەماڵەی گیراوان و كوردستانیان كرد و خواستی كە لە دژی گوشارەكانی دەوڵەت بێدەنگ نەبن. كایا ئاشكراشی كرد،ئاسایشی ژیانی ڕێبەرەكەمان نییە،دەولەت دەیەوێت، بە سیستەمی ئیمرالی هەنگاو بە هەنگاو ڕێبەر ئاپۆ لە ناوبەرێت. گیراوانی دۆزی pkk و pajk سەرنجیان راكێشایە سەر ئەوە كردەوانە و زهنیەتی لەناوبردنی گەلی كورد و دەستنیشانیان كرد، لە دەستوری بنەڕەتی توركیا پیداگری لە نكۆلێ و پاكتاوكردن دەكات، پەرلەمانی توركیاش بڕیار بۆ شەری نوێ دەدات و ئەرتەش و چەتەكان درێژە بە ئۆپەراسیۆن دەەدن.
هەروەها گیراوان بە بیرشی دەخەنەوە، هەلوێست لە بەرامبەر ئۆجەلاندا، هەلوێستە لەبەرامبەر گەلی كورد دا و بە توندی ووشیاریان دا، هەلوێست لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ هۆكاری شەڕ و ئاشتیە.
گیراوان لە پێشیانەوە، لە كۆمیتەی بەرگرتن ئەشكەنجەی یەكیەتی ئەوروپا سی پی تی و دادگایی مافی مرۆڤی ئەوروپا و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوخۆیی و ناونەتەوەیی داوایان كرد،لەبەرامبەر سیاسەتی كۆمەلكوژی ڕاوەستن. گیراوان داواشیان لە رایگشتی و دیموكراتی كرد، لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دا بێ دەنگ نەبن هەلوێست بنوێنن.
گیراوانی دۆزی pkk و pajk لە4 زیندانەكانی توركیا دا وەها بانگەوازێكیان لە لایەنەكان و گەلی كورد كرد: ئێمە لە هەموو لایەنە نەتەوەیەكان و گەلی كورد دەخوازین، لە پیناوی ئازادی ڕیبەری گەلی كورد عەبدولا ئۆجالان كە بە واتایی چارەسەری دیموكراتی سەرەكی دێت لە پرۆسەكەدا، بە گرتنەبەری یەكیەتی دیموكراتی تێبكۆشن و گەلی كوردیش بەهەمان ئامانج ڕاپەڕن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






