هەڵۆی برایم ئەحمەد سەردانی ماڵە موستەشارەكان دەكات
23/04/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆیە منیش دەڵێم ئەوەى بە مەبەستی دەنگ هێنان و دەنگ كۆكردنەوەو پرۆپاگەندەو ریكلامی هەڵبژاردن سەردانی جاش و موستەشارو تاوانباران بكات هیچی لەیەكێتی و پارتی كەمتر نییەو هەر لاساییكردنەوەى ئەوانە، چونكە لەمێژەوە تاوەكوو ئەمڕۆ ئەمە سروشتی ئەو دوو حزبەو سەركردەكانى بووە، لەپێناو سەركەوتنی خۆیدا ملی دۆست و براكەى شكاندووەو رووى كردووەتە دوژمنەكەى.
بۆ نموونە لەهەڵبژاردنی پێشوودا مستەشارێك لەكفری خانووی دروست كردبوو، چەندین بەرپرسی یەكێتی وەكوو دیاری بۆ خانووە نوێكەى هەر یەكەو دیارییەكی گەورەی بردبوو بۆ ماڵیان، جگە لەوەى باس لەوە دەكرا كە یەكێتی 2 دەفتەر دۆلاری بە دیارى بۆ ناردووە، ئەمەش هەر لەبەر ئەوەى بە عەشیرەت و هاوپیشەكانی رابوردووى بلێت دەنگ بدەن بۆ لیستی ژمارە 163ی پەرلەمان و 109ى یەكێتى.. دەك خەجاڵەت بن بۆچ حزبێكن، عەفو حیزبێكن.
كفری
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






