<

مه‌نسور بارزانی داوای 50 ملیۆن دۆلار له‌ نێچیره‌ڤان ده‌کات

03/01/2013, 12:00 (GMT+1)
سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ ژێده‌رێك ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌نسور مه‌سعودبارزانی كه‌ پله‌ی سه‌ربازی عه‌میدی له‌ خۆی به‌ستووه‌، به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ل نیچیره‌ڤان بارزانیدا ده‌بێته‌ شه‌ریان و داوای 50 ملۆن دۆلاری كردووه‌ ، پێی وتووه‌ منیش مافی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ و سه‌همی منیشی تێدایه‌.
ژێده‌ره‌كه‌ له‌ عه‌مید كاوه‌ بیبانی سه‌ربه‌ ئاژانسی پاراستنه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌، كه‌ شه‌ڕ و هه‌راكه‌ زیاتر له‌ 20 ده‌قیقه‌ی خایاندووه‌، دوایی مه‌نسور بارزانی به‌ نێچیری وتووه‌، ئه‌گه‌ر تا 72 سه‌عات ئه‌و پاره‌یه‌م نه‌ده‌نی ئه‌وا بایی 50 ملۆن دۆلار نه‌وت به‌تانكه‌ر ده‌نێرمه‌ ئیران.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست