پاراستن زانياریی له سه‌ر نوری حه‌مه عه‌لی كۆده‌كاته‌وه
25/11/2011, 12:00 (GMT+1)

به پێی سهرچاوهيك له پاراستنی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سليمانی يهوه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، دوای ئه‌وه‌ی نوری حه‌مه‌عه‌لی له كۆنگره‌ی 13ی پارتی به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی ههڵبژردرايهوه، به‌لام كه‌وته بهرداشهكهی مه‌سرۆر بارزانی و نيچيرهڤان بارزانيهوه نهكرايه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی و دواجار له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا ئاری هه‌رسين به‌رپرسی لقی 21 ده‌وروبه‌ری سليمانی به توندی به‌رپه‌چی داوه‌ته‌وه كه به‌هۆی گهندهلیيهكانی سنوری هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌مال نه‌كراوه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی و بهههمانشيوهش بهرپرسياريتی لقێكيشی پيرهوانهبينراوه، نوری حه‌مه عه‌لی به جۆريك توره‌بووه، تووشی هيستريا بووه و كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌جێ هيشتووه.!
دوای ئه‌وه مه‌سعود بارزانی به‌و ههرايهی زانيوه نوری حه‌مه عه‌لی بۆ يه‌كێك لهمهكتهبهكانی سه‌لاحه‌دين گواستۆته‌وه و كردويه‌تی به جيگری زه‌عيم عه‌لی، ئه‌ويش به‌م بڕياره رازی نه‌بووه و گه‌راوته‌وه شاره‌زوور!
سه‌رچاوه‌كه‌ی پاراستن ئه‌وه‌ی دركاندووه، كه ئیستا پاراستن ماوه‌ی زياتر له 6 رۆژه خه‌ريكی كۆكردنه‌وه‌ی زانياريه له‌سه‌ر مولك و سامان و زه‌ويه كشتوكاڵی و كۆمپانياكان و ژماره‌ی دوكانه‌كانی نوری حەمە عەلی لە سه‌يد سادق و خانوو ڤيلاكانی له هه‌ڵەبجه و سه‌لاحه‌دين و سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و سيتهك...هەروەها به دوای پهيوهندیيهكانيدا ده‌گه‌ڕێن له‌گەڵ ئيرانيهكاندا.
وه‌ك زانراوه پاراستن وينهگرێكی كۆنی هه‌ڵه‌بجه‌ی راسپاردووه تا له نزيكه‌وه زانياری له‌سه‌ر نوری حه‌مه عه‌لی و برا و منال و خزمه‌كانی و پهيوهنديیهكانی كۆبكاته‌وه.. ئه‌و وينهگره لە شه‌ری ناوخۆدا پارتی بووه و دواتريش بۆته يه‌كيتی، ئيستا وه‌ك زانراوه پارتیيه و بۆته پاراستنی لقی 4 و دوو ئه‌فسه‌ری ئاسايشيش كه خه‌لكی سليمانين هه‌مان راسپاردهيان پيدراوه.
وه‌ك زانراويشه نوری حه‌مه عه‌لی له گوندی عالياوهی شاره‌زوو و گرده نازي ده‌يان دۆنم باخی هه‌ناری چاندووه و ئيستا به زۆری له شاره‌زوور ده‌مێنيته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






