په‌که‌که: لێپرسینه‌وه له‌خوێنی په‌نجه‌ی مناڵێکی کوردیش ده‌که‌ین
09/01/2010, 12:00 (GMT+1)

نورهیدن سۆفی به سایتی هاوڵاتی وت "چه‌ند هێڵێکی سورمان هه‌یه،کاتێک هێرش له دژیان به‌رێوه‌ببرێت ئه‌وا یهکهینهکانمان که خاوه‌ن مافی ده‌ستپیشخه‌ری خۆجێی وه‌ڵام دانه‌وه‌ن به‌و ئه‌رکه هه‌ڵده‌ستن و ئه‌و مافه‌ش له په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه."
هه‌روه‌ها وتیشی"وه‌ک گه‌ریلا و هه‌په‌گه ،خاوه‌نداری کردن له رێبه‌رایه‌تی ناموس و ئابڕومانه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت ده‌وله‌تی تورک حسابی خۆی باش بکات،ئه‌مرۆ هه‌زاران گه‌ریلای هه‌په‌گه فیدایی ڕێبه‌ر ئاپۆن ،له‌به‌ر ئه‌وه هیج پیویستیان به رێنمایی نییه،هه‌ر یه‌کینه‌یه‌کی گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه هه‌ر کاتێک پێویست بکات ده‌که‌ونه جموجوڵه‌وه و وه‌ڵامی هێرشه‌کان ده‌ده‌نه‌وه."
سۆفی داواشیکرد که حکومه‌تی تورکیا ده‌ست له ده‌ستگیرکردنی کوردان هه‌ڵبگرێت و وتیشی"هێرشه‌کان له دژی گه‌له‌که‌مان و ڕێبه‌رایه‌تیمان ،بۆ ئێمه مایه په‌سه‌ند نین و ده‌بێت وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه،با که‌س حسابی هه‌ڵه نه‌کات،له په‌نجه‌ی منداڵێکی کوردیش خوێن بێت، له‌وه‌ش ده‌پرسینه‌وه."
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






