له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 267 گه‌نجی تهكیهبۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیانكردووه
14/01/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌پێی راپرسیه‌ك كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی لاوانی دیموكرات له كوردستانی عێراق و رێكخراوی توانا سازی لاوان ئه‌نجامدراوه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نێردراوه، له ناحیه‌ی ته‌كیه له 1/1/2009 تا 1/1/2010 (267) گه‌نج ناحیه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رۆشتوون.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و راپرسییه، عه‌جیل وریا به‌رپرسی لیژنه‌ی یه‌كێتی لاوانی ته‌كیه به ئاوێنه ووت "ئێمه له‌رێگه‌ی ماڵه‌كان و هاولاَتیانی ناحیه‌كه و سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ستاوین به ئه‌نجامدانی راپرسیه‌كه".
هه‌روه‌ها وتی "له‌و 267 گه‌نجه 43 گه‌نجیان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و گه‌راونه‌ته‌وه "
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و گه‌نجانه به‌هۆی نه‌بونی بژێوی ژیان و نه‌بونی كار له ناحیه‌كه و نه‌بونی هیچ جێگه‌یه‌ك بۆ گه‌نجان بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان رویان لهولاَتانی ئه‌وروپا كردووه .
وریا ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه ئه‌وگه‌نجانه‌ی رۆشتوون ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 ساڵ بۆ 30 ساڵدایه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






