ئەرسەلان بایز لە كۆبونەوەكەى مەڵبەندى(26) كفرى دا دەڵێت
13/05/2009, 12:00 (GMT+1)

كادیرەكەى یەكێتى وتى پێویستە ئەو ڕاستیانە خەڵكى بیزانێت, ئەوەتا ئەرسەلان بایز بەدەمى خۆى دەڵێت ئێمە فیلمان پیسە, تەنانەت لە كۆبونەوەكەدا دەڵێت:" ئەگەر بێت و یەكێتى بڕۆخێ هەر جاش و موستەشارەكان دەمابەنە بەردەم دادگا و مەلەفى ئەمنیمان كەشف دەبێت و ڕیسوا دەبین, كادیرەكە وتى: ئەرسەلان لە كۆبونەوەدا وتى" كاتى خۆى بەهۆى بێ سیاسیمانەوە مەلەفى ئەمنى تایبەتمان لەگەڵ دەوڵەتانى دراوسێدا دروستكردوە هەوى بەزیان بەسەر خەڵكى كوردستان دا شكاوەتەوە, ئایا ئەگەر ئەوانە كەشف بن كە بەهۆى یەكێتیەوە بەنهێنى ماوەتەوە, خەڵك لێمان ڕازى دەبێت؟ دە كەواتە مەیەڵن نەوشێروان یەكێتى تێكبدات.
لەوەڵامێكى ئێمەى دڵسۆزى كورد و كوردستانپۆستدا, ئایا ڕاستە مەردان چاوشین لە عوسمانى حاجى مەحمود هەڵگەڕاوەتەوە و پشتیتێكردوە و خۆى فڕیداوەتە كۆشى مەحمود سەنگاوى و ئەرسەلان بایز و مەلا بەختیارەوە؟ كادیرەكە دڵسۆزەكە وتى: بەڵى مەردان چاوشین بەڵێنى سەركردایەتى یان پێداوە و ئەویش بەیعەتى بە تاڵەبانى بەستوە, وتى بەڵام زۆرینەى ئەندام و كارگێڕ مەڵبەندەكان, جگە لە ئەركان جاسم و مەجید ڕەباتى, كەسیان لە گەڵ مەردان چاوشین دا نین و تەنانەت لەسەر دۆڕانى هەڵویستەكانى قسەى ڕەق و ڕەخنەى زۆرى ئاراستە كراوە لەلایەن ئەندام مەڵبەندەكانەوە. چاوەڕوانبن لەچەند ڕۆژى داهاتودا ڕاپۆرتێكى دیكۆمێنتى(بەناونیشانى مەردان چاوشین, لە مەتبخەكەى عوسمان حاجى مەحمودەوە بۆ كۆشى تاڵەبانى بڵاو دەكەینەوە).
چاودێرى سیاسى بەخۆێنەرانى خۆشتەویستى ڕادەگەیەنێ, چاوەڕوانبن لەچەند ڕۆژى داهاتودا نهێنى كۆبونەوەكەى مەڵبەندى كفرى لەگەڵ تاڵەبانى دا بەدكۆمێنتەوە ئاشكرا دەكات و ئەوە دەخاتە ڕوو جگە لە شەهابى حاجى ئەحمەد و مەلا غەریب هەشتا وەرەقەكەیان لە تاڵەبانى وەرنەگرتوە و ئامادەنەبونە وەكو هەڵویستێ خۆیان بفرۆشن, هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئەوە دەخەینە ڕوو كە چۆن مەجید ڕەباتى بێشەرمانە داواى پارە و داواى شەخسى لە تاڵەبانى كردوە, ناوبراو ئەو مشكى بەسەرەى لە دێوەخانەكەى عوسمانى حاجى مەحمود دا فێرى گاكوڵكى بو, ئێستا ئەوە هەڵوێستێتى, لەو ڕاپۆرتەشدا ئەو ڕەخنانە دەخەینە ڕوو كە ئاراستەى عوسمانى حاجى مەحمود دەكرێن كە بوەتە هۆى خزاندنى كەسى ناشیاو لە شۆێنى شیاو, نمونەى مەجید ڕەباتى و ئەمین سەرسپى وەك نمونە, چاوەڕوانبن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






