ئیتلاعاتی سه‌قز هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کتێبفرۆشێک
23/11/2010, 12:00 (GMT+1)

په‌یامنێری (24 کاتژمێر) له شاری سه‌قز راده‌گه‌یه‌نێ که محه‌مه‌د حه‌کیمی خاوه‌نی کتێب‌فرۆشی هه‌ژار له شاری سه‌قز به هۆی کۆکردنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی کوردی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه قۆڵبه‌ست کراوه و سه‌رجه‌م کتێبه‌کانیشی ده‌ستیان به سه‌ر دا گیراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، لقی 1ی دادگای شۆڕشی شاری سه‌قز، سزای دوو ساڵ زیندان و 30 میلیۆن تمه‌ن غه‌رامه‌ی به سه‌ر محه‌مه‌د حه‌کیمی دا سه‌پاند.
هێژای گووتنه، کتێبفرۆشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌وانه‌ی که سه‌ر به ده‌زگای ته‌بلیغاتی کۆماری ئیسلامی نین، چاودێرییه‌کی توندیان له سه‌ره و به‌رده‌وام له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێرانه‌وه گوشاریان ده‌خرێته سه‌ر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






