به مهبهستیی کوشتن ئهم ئێوارهیه یهکێتیی نیشتیمانی ویستی سهباح عهلی قارهمان بفڕێنێ
19/01/2010, 12:00 (GMT+1)

لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا، كە كوردستانپۆست قسەی لە گەڵ كاك سەباح عەلی قارەماندا كردی،وای گێڕایەوە: ئەو كەسە من دەیناسم، دوانەكەی تریش یەكێكیان بە شێوە بیبینم دەیناسمەوە، شۆفێرەكە كەسێكە چاكی دەناسم بە ناوی(ع.ن) كە پێشمەرگەیەكی خانەشینكراوی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە،ئەو دەستی هێناو پەلاماری دەستی دام و یستی بمڕفێنێت و بمبات. لەبەر ئەوەی من ئەوم باش ناسی، ئەگەر لە فڕاندنەكەدا سەركەوتوو بوونایە، ئەوا بێگومان دەیان كوشتم، ئیتر منیش لە دەستی هەڵاتم. دوای(ع.ن) ئەوەندە پەشۆكابوو، زانی كارەكەیان سەری نەگرت، ئەوندە بە توندی هەڵ هات دەنگی مكینەی سەیارەكەی بەرزبووەوە،چونكە لە ڕادیۆ و لە تەلەفیزیوندا لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بەتەواویی هێرشی توندم كردبووە سەر یەكێتی، بۆیە ئیتر وایان بە باشزانیوە،كە كاتی ئەوە هاتووە دەم كووتم بكەن و بمكوژن. لە كۆتایی قسەكانییدا وتی: ئێستا من لەلای پۆلیسم و داوایان لە سەر تۆمار دەكەم، جارێ دەمەوێت بە شێوەیەكی یاسایی چارەسەری ئەو كێشەیەم بكەم.
داوای لێبوردن دەكەین كە هەڵەی تایپمان له ههوالهکهدا كردووە ئەم هەواڵە ئێستا تەواوە و ڕۆژنامەنووسانی بێسنوریش لە سەر هەواڵەكەی پێشوی ئێمە هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، هەمان هەڵەی ئێمەیان بڵاوكردووتەوە).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








