د.كه‌مال حساب بۆ د.ئه‌رسه‌لان ناكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی قۆرغ كردووه...تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت بێده‌نگ بن و پارتی توڕهمهكهن.
14/10/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت و ئاگادار له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بۆ(ئیسلام په‌یك)پشتڕاستكرده‌وه‌و وتی:"د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان حساب بۆ د.ئه‌رسه‌لان بایزی جێگری ناكات و حه‌ق و مافه‌كانی خۆی پێنادات، د.كه‌مال چۆن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كان به‌شێوه‌كی زۆر بێ‌ڕێز هه‌ڵسوكه‌وت به‌رامبه‌ریان ده‌كات و هیچ حیسابیان بۆ ناكات وده‌یه‌وێت به‌هه‌مان شێوه‌ش ته‌ماشای جێگره‌كه‌ی بكات و حسابی بۆ نه‌كات".
له‌باره‌ی بێده‌نگی د.ئه‌رسه‌لان بازیش له‌و بێڕێزیه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌كه وتی:"ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی، یه‌كێتی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه زۆر زه‌ختیان له‌سه‌ره كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به‌پارتی ده‌رنه‌بڕن و ناڕازی نه‌بن، پێیان وایه پێگه‌یان بێهێز بووه نایانه‌وێت كێشه بۆخۆیان دروست بكه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیاری زیاتریشی بۆ(ئیسلام په‌یك)خسته‌ڕوو:گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان له یه‌كتر نزیك بنه‌وه، یه‌كێتی هه‌ستده‌كات پێگه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بێته‌وه، قه‌ناعه‌تم وایه ئه‌وكاته وه‌زعه‌كان ده‌گۆڕێت، دووه‌م دوای ئه‌وه‌ی كه مام جه‌لال پۆستی سه‌رۆك كۆماریه‌كه‌ی مسۆگه‌ر ده‌كات دیسان له‌گه‌ڵ پارتی وهزعهكانی زیاتر ده‌گۆڕێت".
له‌لایه‌كی تره سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هه‌مان كێشه تایبه‌ت(ئیسلام په‌یك)وتی:"د.ئه‌رسه‌لان بایز له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان وتویه‌تی ناموڕتاحم لهههڵسوكهوتی د.كه‌مال و حسابم بۆ ناكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی قۆرغ كردم و منیش برابچووكیم قبووڵ نییه".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی د.ئهڕسهلانیش له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی:"هه‌ڵوێستی زۆرباشه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و لێناوه نزیكه و سه‌ردانیان ده‌كات و هه‌ردوولا ئاگاداری موعاناتی یه‌كترن". سهرچهوهكه روونیشكرده‌وه:چون له‌كوردستان پارتی ده‌سه‌ڵاتی زیاتره له یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






