كه‌مال میراوده‌لی داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كرد وڵات جێبهێڵن
12/03/2011, 12:00 (GMT+1)

له‌میانی وتارێكیدا كه له‌به‌رده‌م سه‌رای ئازادی پێشكه‌شی خۆپیشانده‌رانی سلێمانی كرد، دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وڵات جێبهێڵن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه رووداوه‌كه‌ی 17ی شوبات شه‌رمه‌زارییه‌كی تره به‌نێو چاوی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌بوو پاش ئه‌و رووداوه هه‌رێمیان جێبهێشتایه.
ئه‌م وتاره‌ی میراوده‌لی، جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی دڵخۆشكردو سه‌رجه‌میان به‌چه‌ندین هوتافی جۆراو جۆر پشتگیریان كرد.
هه‌روه‌ها میراوده‌لی به‌زمانی ئینگلیزیش وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و بریاریدا بیگه‌یه‌نێته وڵاتانی به‌ریتانیاو ئه‌مریكا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






