شۆڤێرێکی نه‌وزاد هادییش 180 ده‌فته‌ر دۆلاری خه‌ڵكی بهساختهكاری خواردووه
18/07/2012, 12:00 (GMT+1)

به‌پێی ووته‌كانی هۆشه‌نگ هه‌ولێر، عه‌لی تیمساح هه‌رچه‌نده داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارکراوه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه چونکه له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادییه‌وه پارێزگاریی لێده‌کرێت، ئیستا له ماڵی یوسفی پاسهوهكهی نه‌وزاد هادیی خۆی شاردۆته‌وه، ئه‌م زانیاریانه له رێگه‌ی سیروانی خاوه‌نی كافتریا و مه‌له‌وانگه‌كه‌ی پاری سامی عه‌بدولره‌حمان كه شه‌ریكی نه‌وزاد هادییه گه‌یشتۆته لای هۆشه‌نگ هه‌ولێری.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه ئه‌و 180 ده‌فته‌ر دۆلاره که عه‌لی تیمساح له خه‌ڵكی به‌ناوی موساته‌حه و تهندهرو زه‌وی بۆ كارگه‌كان و شوینی پیشه‌سازی بۆ پیشه‌وه‌ران له‌خه‌ڵكی وه‌رگرتووه، جگه له به‌شێکی دیکه‌ی که له هاوڵاتیانی وه‌رگرتووه، هه‌موو ئه‌مانه له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی و بارزانی برایه‌وه پاره‌كان وه‌ریگراون، نه‌ك ته‌نها عه‌لی به‌ڵكو عه‌لی تیمساح بۆ نه‌وزاد هادی ئه‌و ساخته‌كاری و به‌رتیل وه‌رگرتنه‌ی ئه‌نجامداوه تا ئه‌وه‌ی زیاتر له 30 كه‌س یه‌كی 30 وه‌ره‌قه‌یان داوته عه‌لی تا مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنیان بۆ بكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






