بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال له سویسرا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ڵامی چاودێری کوردۆساید ده‌داته‌وه
15/04/2010, 12:00 (GMT+1)

له نامه‌که‌دا هاتوه ((به‌رێز هیوا ناسیح له چاودێری کوردۆساید چاک، نامهكهتانمان به‌ده‌ست گه‌یشت، که سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته قێزه‌ونانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هاتوه له 11ی ئازاری 2010 بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مان خاتوو (باسکاڵ برودهرێر ڤیس) تان ناردبوو، کۆمیسۆنی تایبه‌ت به‌و بواره هه‌ڵده‌ستێت به لێکۆڵینه‌وه له‌و داوایه‌تان، ئه‌مه‌ش پێویستی به کاته، له داهاتوودا له ئه‌نجامی کاره‌کانمان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.)).
شایه‌نی باسه چه‌ند ساڵێکه کۆمیته‌ی سویسرای چاودێری کوردۆساید چاک له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران و پارته‌کانی سویسرادا بۆ ئه‌م که‌یسه له په‌یوه‌ندیدایه و به‌رده‌وام دۆسیه‌ی ئه‌و داواکارییه‌یان پێداون و پشتگیری هه‌ندێک له په‌رله‌مانتارانیشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌سته‌به‌رکردوه. هه‌وڵه‌کانیشمان به‌و ئاراسته‌یه به‌رده‌وامه.
چاودێری کوردۆساید چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
14.4.2010
www.kurdocide.com
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






