سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ناو ده‌زگای پاراستنی پارتیه‌وه، به ماڵپه‌ڕه‌که‌مانی ڕاگه‌یاند له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردودا، کێشه‌یه‌کی گه‌وره که‌وتۆته نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروری کوڕی مه‌سعود بارزانی، ئه‌ویش به‌هۆی بونی بڕی228 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی له یه‌کێک له بانکه‌کانی نه‌مسادا، که له‌سه‌ر ناوی که‌سێکی تره و له‌ژێرده‌ستی مه‌سرور دایه، له کۆبونه‌وه‌یه‌کی داخراوی نێوانیاندا نێچیر داوای نیوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له مه‌سرور کردوه و ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ردا داواکه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه، دوای ئه‌وه کۆبونه‌وه‌که‌یان به توڕه‌یی کۆتایی پێهێناوه، مه‌سروریش له لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌رمانی به ده‌زگای پاراستن کردوه که له‌مڕۆوه نابێت گوێ به هیچ فه‌رمان و داخوازیه‌کی نێچیر بدرێت، له‌ناو دام و ده‌زگاکانی پارتی و هه‌رێمی زه‌رددا، سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند به‌و هۆکاره‌وه په‌یوه‌ندیان گه‌یستۆته ئاستێکی زۆر ئاڵۆز و بنبه‌ست، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئێستا مه‌سعود بارزانی که‌وتۆته نێوانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌یان، به‌ڵام تا ئێستاش به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
http://penusakan.com/ku/news.php?readmore=29
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست