لەم مانگەدا هەیڤا سورا كوردستانێ لەچوارچێوەی پرۆژەی یارمەتی داینا منداڵانی هەژاردا لە باشووری كوردستان یارمەتی ماددی ومەعنەوی بۆ 122 خێزان پێشكەش كرد. یارمەتییەكان لە رێگای رێكخستنەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانەوە و دەزگای شەهیدان و لێقەوماوانەوە لە شارەكانی دهۆك، بەهدینان، دیانا، هەولیر، رانییە، سلێمانی ، كەلار و كەركوك گەیەنراوتە ماڵ ماڵ و بڵاوكراوەتەوە. جێ ئاماژە پێكردنە كە هیڤا سوورێ كوردستان ماوە ماوە یارمەتیەكانی خۆی بۆ خێزان هەژار و كەم دەرامەتەكان لە رێگای رێكخستنەكانی پارتی چارەسەرییەوە بڵاو دەكاتەوە، و خۆی لە باشووری كوردستان دەگەینێتە ماڵی هەژاران.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست