وتوێژێکی سکرتێری حیزبه‌که ناره‌زایه‌تیی ئه‌ندامانی حدکی لێده‌که‌وێته‌وه
18/12/2009, 12:00 (GMT+1)

به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی بۆرۆژهه‌ڵات ناره‌زایه‌تیه‌کان پتر له‌و به‌شه له وته‌کانی سکرتێری گشتیی حیزبه‌که‌ن که تێیدا ئاماژه به ئاماده‌یی ئه‌و حیزبه بۆ دانوستان له سه‌ر به‌نده‌کانی 15 و 19ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران کراوه. له‌و دوو به‌نده‌دا هێندێک مافی سه‌ره‌تایی وه‌ک مافی خوێندن و نووسین به زمانی دایکی بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان له به‌ر چاو گیراوه.
لایه‌نێکی دیکه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کان ئاماده‌یی سکرتێری حدک بۆ دانیشتن له گه‌ڵ ره‌فسه‌نجانی، موسه‌وی و که‌ڕوبی له سه‌ر مافه‌کانی کورده. ئه‌وان پێیان وایه که ئه‌و که‌سانه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان له ناو کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌ماوه تا حدک له گه‌ڵیان دابنیشێ و به تایبه‌ت ره‌فسه‌نجانی رابردوویه‌کی زۆر خراپی به نیسبه‌تی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان تا ئێستا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی رێبه‌ریی ئه‌و حیزبه‌ش به تاک و به کۆمه‌ڵ ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌و وتانه‌ی سکرتێری حیزبه‌که‌یان به ده‌فته‌ری سیاسی گه‌یاندووه به‌ڵام تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه نه سکرتێر و نه ده‌فته‌ری سیاسی ئاماده نه‌بوون له‌م باره‌وه روون کردنه‌وه بده‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






