مه‌سرور بارزانی له هه‌نگاريا باندێكی چه‌ك كرێنی بۆ پاراستن واژوو كردووه
12/04/2012, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له نوينه‌رايه‌تی پارتی له بهريتانيايهوه ئه‌مرۆ له په‌يوه‌نديه‌كی ته‌له‌فۆنيدا ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌ياندين: كه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و شانده‌كه‌ی له ولايه‌ته يهكگرتووهكانی ئه‌مه‌ريكا بۆ وڵاتی هه‌نگاريا، مه‌سرۆر بارزانی له ماوهيەكی كورتدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای مخابه‌راتی هه‌نگاری كۆبونهوهيەكی نهينی ئه‌نجامداوه و به هاوكاری ده‌زگای مخابراتی هه‌نگاری و له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه باندێكی له‌گه‌ل كۆمپانيايهكی هه‌نگاری تايبه‌ت به كرينی چه‌ك و كهلو په‌ل و ئامێری ده‌زگای ئه‌منی واژوو كردووه به‌بری ٥٠ ملێۆن دۆلار بۆ كرينی زياتر له ١٠٠٠ ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ و ئامێره جۆبه جۆره‌كانی سيخوريی و زياتر له ٢٠٠ قه‌ناسه‌ی بێ ده‌نگ و ويزی و چه‌كی نوێی هه‌نگاری.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی پێ راگهياندووين، كه مه‌سرۆر بارزانی سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی رێكهوتنيكی ديكهی كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌شق و راهينان بۆ زياتر له ٢٠٠ كادری ده‌زگای پاراستن كه به ٤ قۆناغ ڕه‌وانه‌ی بودابست پايته‌ختی هه‌نگاريا ده‌كه‌ن، كه هه‌موو جۆره‌كانی سيخوريی و پاراستنی به‌رپرسان و دروست كردنی پيلانی پێش وه‌خت بۆ دوژمنان وناحه‌زان به‌تايبه‌تی بۆ ئۆپۆزيسۆن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






