به‌شی كۆمه‌لایه‌تی لقی 10 ی پارتی له شاری سۆران ریگره له كاره‌كانی دادگایی شاره‌كه‌و و ده‌وروبه‌ری
02/01/2014, 12:00 (GMT+1)

بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه خه‌لكی كوردستان ئاگاداربیت پیویسته ئهژندایی بنه‌ماله‌ی بارزانی روونبیتهوه بۆ گه‌لی كوردستان كه ئه‌و بنهمالیه ئه‌وه‌ی باوه‌ری پی نه‌بیت سه‌روه‌ری یاسایه ، چونكه له سنووری لقی 10 پارتی دیموكراتی كوردستان كه به دلی ئه‌و حزب دادهنیریت چ له رووی ژماره‌ی ئه‌ندامانی و نزیكهیهوه له بنه‌ماله‌ی بارزانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی ده‌ڤه‌ری ئه‌و خیلانهی كه ناوی خویان ناوه بارزانی له خیلهكانی (شیروانی زیباری هه‌ركی ههرگوشی گه‌ردی میرگه سوری .. هتد) ،پارتی له به‌شیكی ئه‌و لقه‌ی ناو ناوه به به‌شی كۆمه‌لایه‌تی كه هه‌ر كیشه‌یه‌ك له ده‌ڤه‌ری شاری سۆران بیته كایه‌وه به‌تایبه‌تی كه كه‌سه سه‌رپیچی كه‌ره‌كه نزیك بیت له‌و خیلانهی كه باسمان كردن له ریگایی به‌رپرسه‌كه‌ی به‌شی كۆمه‌لایه‌تی به‌ناوی (قوباد گه‌ردی) له جیاتی دادگایی شاری سۆران و ده‌وروبه‌ری بریاری یه‌ك لای كه‌ره‌وه ده‌دات بی گه‌رانه‌وه بۆ دادگا ، ئه‌وه‌ی له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌و فرمانانه‌ی كه به‌ناوی لی پیچنهوه له هاولاتیان له دادگای سۆران له ریگایی پۆلیسه‌وه ده‌ر ده‌چن پیش ئه‌وه‌ی پۆلیسی شاری سۆران ده‌ست بكات به ده‌ستگیر كردنی ریك ئه‌و نووسراوه دهنیریت بۆ به‌شی كۆمه‌لایه‌تی لقی 10 ی پارتی كه بریاری كوتایی لای ئه‌وانه.
بۆیه لیره‌وه ده‌گه‌ین به ئه‌و ئامانجه‌ی كه حزبی بنه‌ماله باوه‌ری به‌و دروشمانه‌ش نیه كه خویان هه‌لیان گرتوه ، ریك دوو جه‌مسه‌ری كار ده‌كه‌ن له‌لایه‌ك سه‌رۆكی پارتی و جیگره‌كه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌تیشه باسی یاسا و سه‌روه‌ری ده‌كات كه‌چی له ناو بارهگایهكانی حزبه‌كه‌ی خوی‌دا به‌شی كۆمه‌لایه‌تی دامه‌زراندووه له جیاتی گه‌رانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا لیره‌وه با ته‌واوی حزبه كوردستانیه‌كان تی بگه‌ن كه ئه‌و پارتیه‌ی كه ئیوه ته‌مایی پیك هینانی حكومه‌تان هه‌یه له‌گه‌لی به‌و خه‌ونه‌ی یاسا سهروهربیت له ههلخهتاندنی خۆتان و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌تان له دریژه‌دان به حوكمی بنه‌ماله‌ی بارزانی شتیكی تر نیه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






