<

تۆمەتبارە تاقانە زیندانەكەی ئەنفال لە بەغدا ئازادكرا

03/06/2011, 12:00 (GMT+1)
بە بەهانەی نەبوونی بەڵگەی تەواو لە سەر رائید روكن سادق سب اللە تۆمەتباری ژمارە 19 لە كۆی 423 تۆمەتباری ئەنفال كە خۆی تەسلیم بە دادگا كردبوو , دادگای بالای تاوانەكان بڕیاری ئازادكردنیان دا , بە پێی زانیارییەكان كە دەست چاودێری كوردۆساید گەیشتووە , لەسەر پێشنیاری داواكاری گشتی تۆمەتباری ناوبراو بەردراوە كە كوردە .
ئێمە لە رێكخراوی چاودێری كوردۆساید ئەم هەنگاوەی دادگای باڵای تاوانەكان شەرمەزار دەكەین , بەردانی ناوبراو پێش ئەنجامدانی دادگایەكی دادپەروەرانە تاوانە بەرامبەر بە كەیسی ئەنفال دەكرێت .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست