<

قادری حاجی عه‌لی: مه‌به‌ستمان چاکسازییه‌، نه‌ک روخاندنی ئه‌م ئه‌زمونه‌

01/02/2011, 12:00 (GMT+1)
قادری حاجی عه‌لی، که‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند، که‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كاری‌ زۆری‌ كردووه‌ و مه‌به‌ستمان رووخاندنی‌ ئه‌م ئه‌زموونه‌ نییه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان چاكسازییه‌.
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌ له‌میانی‌ به‌رنامه‌ی‌ رووبه‌ڕوو كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ كه‌ناڵی‌ "KNN"ه‌وه‌ په‌خشكرا رایگه‌یاند، که‌‌ له‌ ساڵی‌ 1991ه‌وه‌ تائێستا هه‌رێمی‌ كوردستان جیاوازی‌ زۆره‌. وتیشی‌: "ئه‌وه‌ی‌ بڵێت له‌ كوردستان هیچ نه‌كراوه‌ بێویژدانییه‌ و جیاوازی‌ هه‌رێم له‌وكاته‌وه‌ ئاسمان و رێسمانه‌". تیشكی‌ خسته‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌یان، كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا بڵاویانكرده‌وه‌ و جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ مه‌به‌ستیان رووخانی‌ ئه‌م ئه‌زموونه‌ نییه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئه‌نجامدانی‌ چاكسازییه‌.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست