ته‌قه‌كردن و توندوتیژی له دژی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وامه
12/01/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌عات 4:30ی شه‌وی رابردو، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گولـله‌یان ئاراسته‌ی هاوڵاتی عوسمانی حاجی مه‌حمود كرد له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه ناوبراو هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له پێنجوێن، له ئه‌نجامی ئه‌و روداوه‌شدا چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵی ناوبراو كه‌وت و هیچ زیانێكی گیانی له‌و روداوه نه‌كه‌وته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه عوسمان مه‌حمود له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تاوه‌كو ئێستا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بوه و ته‌نها لایه‌نگر و هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوه له پێنجوێن.
وتیشی: له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوه‌وه، سه‌نته‌ری رێكخه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان (JCC)مان ئاگادار كرده‌وه، به‌ڵام دوای 4 سه‌عات هاتن به‌ده‌م روداوه‌كه‌وه و ئێستاش پۆلیس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌كات.
سایتی سبه‌ی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






