هەواڵە گەرمەکانی هەفتەی کوردستانپۆست
11/09/2011, 12:00 (GMT+1)

تایبەت بە كوردستانپۆست:
پاش ئەوەی ماوەیەكە دیاردەی دزیی و تاڵانی لە كفری سەری هەڵداوە و ماوەیەك پێش ئێستاش منداڵێك لە كفری رفێندرا، دواتر لە كاتی وەرگرتنی پارە لە منداڵە رفێندراوەكە ، ئهمهیش بووه هۆکاری ئهوهی که كەسێكی خاوەن منداڵە رفێندراوەكە لە نێوان تەقەی ئاسایش و رفێنەران بكوژرێت، دواتر چەند كەسێكی تۆمەتبار دەستگیر کران،
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاسایشی كە بە كوردستانپۆستی راگەیاند: ئەو كەسەی لە پشت ئەو گروپەوەیە كە منداڵەكەیان رفاندووە، ناوی سەردرا حمەخانە برای سالار حمەخان بەرپرسی فەوجێكی تایبەتی جەلال تاڵەبانییه، سەرچاوەكە وتیشی: سەردار حمەخان لەم ماوەیەدا زۆرێك لە کهسه تاوانبارهکانی داڵدەداوە لە بەر ئەوەی نەوەكو بگیرێن و دان بەوەدا بنێن كە ناوبراو لە پشت رفاندنی ئەو منداڵەی كفریەوەیە، لە كاتێكدا هێزەكانی ئاسایشی كفری خەریكی لێكۆڵینەوەن لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ سالار حمەخان بەرپرسی فەوجە تایبەتەكەی جەلال تاڵەبانی هەڵی كوتاوەتە سەر بەرێوەبەرایەتی ئاسایش كفری و ئەو ئاسایشەی رفاند كە لە گەلأ لیژنەیەكی ئاسایشیدا خەریكی بەدوواداچوونن لە سهر کهی منداڵرفاندنهکه و دوای لێدان و ئەشكەنجەیەكی زۆر بە بێهۆشی فڕێیاندا.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد كە سالار حمەخان كەسێكی داوێنپیس و دز و قاچاخچیە و تا ئێستا چەندین ئەمریگرتنی هەیە لەلایەن دادگای كفریەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئامرفەوجی تایبەتی جەلال تاڵەبانیە كەس ناتوانێت دەستگیری بكات، ئەو سەرچاوەی ئاسایشە پێی وایە ئەم ئیهانەكردنەی هێزەكانی ئاسیش وا دەكات بۆ لەمەودوا ئاسایش نەتوانێت هیچ ئیجرائاتێك بكات بەرامبەر تاوانباران ، بۆیە داوادەكات ئەو بەرپرسەی فەوجەكەی تاڵەبانی بگیرێت و راپێچی دادگای بكرێت، ئەگرنا ئەوە دۆخی شارەكە بە تەواوی تێك دەچێت و هەركەسە و دەتوانێت به ئارهزووی خۆی خەڵك برفێنێت و دزی بكات و ئیهانەی ئاسایش بكات.
لینکەکەی سایتی چاودێر
شانۆگەری شێوەیەکی تر لە جاشایەتی سەردەمییانەی بنەماڵە بارزانی بەڕێوەیە
ڕانیە و بنکەی سەربازی تورکیا
چەنین ساڵە هەزاران سەربازی تورکیا لە ناوچەی بادینا ن جێگیر کراون، بۆ چاودێری جموجۆڵی پەکەکە و پاراستنی بەروژوەندی بنەماڵە بارزانی، سەرەڕای ناڕەزایی خەلک و ناوەندەکان، کەچی هەر مێشیشیان میوان نیە..
لەدوا پێش هاتی ڕوداوەکانی ئەم دوایە، دەسەڵات بە تورکیای ڕاگەیاندوە کەئەون ناتوانن ، گەریلاکانی پەکەکە لە قەندیل وەدەر بنێن، تورکیاش پێشنیاری کردوە، کەواتە وەرن ئەم ئەرکە بە ئێمە بسپێرن. ڕێگامان بدەن، بنکەی سەربازی زیاتر بکەینەوە بەتایبەت لە نزیک قەندیل، واتە ناوچەی ڕانیەو پشدەر..
فەرموون لەگەڵ دەقی هەواڵەکە:
http://ku.radionawa.com/Detail.aspx?id=8210&LinkID=63
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=843d180a
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f1e8bea9
ئۆباڵی هەر گیان لەدەستدانێک ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەێە..
کچیك لەبەر دانەمزراندی ئاگر بەردەداتە جەستەی خۆێ..
دەمێکە ڕاشکاوانە ووتوومە، تەنیا یەک چارەسەر هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەم نەهامەتیەی خەڵکی کوردستان بەدەست دەسەڵاتی ڕەشی هەردوو بنەماڵەوە، ئەویش، ڕاماڵین و تەفرو تونا کردنیانە. خۆشبەختانە بەهاری عەرەبی تادێت نزیک دەبێتەوە
بەهاری خەڵکی ستەم دیدەی کوردستانیش بەڕیوەیە..
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=39380&cat=1
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






