ڕێگا نه‌درا مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران له شوێنی له‌دایکبوونی به‌خاک بسپێردرێت
21/09/2009, 12:00 (GMT+1)

به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی که له شاری بۆکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دوابه‌دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران بۆ شاری بۆکان،له په‌نای گڵکۆی چه‌ندین که‌سایه‌تی ناوداری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری گه‌له‌که‌مان به خاک سپێدرا.
سه‌ره‌ڕای پێداگری بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران، هێزه‌کانی ڕژیم به به‌هانه‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی، ڕیگه‌یان نه‌دا که ته‌رمی مامۆستا سۆران له گوندی سارووقامیش به خاک بسپێردرێت.
له ڕێ و ڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی مامۆستا سۆران دا هه‌زاران که‌س به‌شدار بوون و به هه‌زاران کوردستانیش، به مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی، له شاری بۆکان و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌که‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






