پارتی عەشیرەتی مزوری باڵا سزا دەدات
04/09/2013, 12:00 (GMT+1)

شایانی باسە عەشیرەتی ناوبراو بە هۆی پیلانگێڕی بنەماڵەی بارزان دووبەرکیان کەوتووتە ناوێ و ئەوانەی لایەنگری بنەماڵەی بارزانی دەکەن لە ناسنامە و کلتور و داب و نەریتی ڕەسەنی باب و باپیریان دور کەوتوونەتەوە، بە جۆرێک ناسنامەی مزورییان لە بیر کردوە و خۆیان بە بارزانی دەناسێنن و لە جیاتی جامانەی رەش ، جامانەی سووری بارزانییەکان لە سەر دەکەن و ...هتد.
وێرای پشت گوێ خستنی دەڤەری مزوری باڵا لە ڕووی ئاوەدانییەوە لە تازەترین سزادا پارتی بڕیاریداوە هیچ کەسێک لە عەشیرەتی ناوبراو کاندید نەکات بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان کە لە رێکەوتی ٢١/٩/٢٠١٣ بڕیارە بەرێوەبچێت.ئەمەش لە کاتێکدایە کە عەشیرەتی مزوری باڵا یەکێک لە عەشیرەتە هەرە گەورەکانی دەڤەرەکە، بەڵام بە هۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە گەنجانی مزوری باڵا بە ئاشکرا و نهێنی واز لە پارتی دەهێنن و پەیوەندی بە حیزبەکانی ترەوە دەکەن ئەمەش تۆڕەیی پارتی لێکەوتووتەوە و بەم شێوەیە بریاری پەراوێزخستنیان داوە و چاوەرێ دەکرێت سزای ترێش بە رێوەبێت بۆ
عەشیرەتی مزوری باڵا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






