له ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه په‌لاماری سه‌رانی داعش ده‌ده‌ن
09/09/2014, 12:00 (GMT+1)

ڕۆژنامه‌ی وۆڵد تریبیۆنی ئه‌مریكیی بڵاوی كرده‌وه: ئه‌ندامانی سه‌ر به په‌كه‌كه له شاری ئه‌سته‌نبوڵ، هێرشی چه‌كدارییان كردوه‌ته سه‌ر ئه‌ندامان و سه‌رانی داعش و له ئه‌نجامدا گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه به‌ناوی (حیكمه‌ت)، كوژراوه‌و دوو ئه‌ندامی تری داعش‌یش بریندار بوون.
لایخۆشیه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی لاوانی نیشتمانیی شۆڕشگێڕی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان، كوژران و برینداربوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به داعشی، پشتڕاستكردوهتهوهو له‌هه‌مان كاتیش‌دا رایگه‌یاندوه: به‌م دواییانه لایه‌نگرانی سه‌ر به‌داعش له‌نێو توركیادا، ڕوویان له‌زیادبوون و هه‌ڵكشان كردوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






