کچه‌که‌ی کۆسره‌ت ده‌رنه‌چوو، وه‌کو ده‌رچوو گواستیانه‌وه بۆ هه‌ولێر
03/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ڕێناسی کچی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، که له خوێندندا توانای ئه‌و به‌شه‌ی خۆی نه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی باوکییه‌وه له به‌شی ده‌رمانسازیی (صیدلیه) له سلێمانی وه‌رگیرا، هه‌موو ساڵیک پاڵیان پیوه ده‌نا و دهریانئهچوان، له به‌ر ته‌مبه‌ڵیی ناچار له پۆلی سێیه‌م، ئه‌مساڵ هێشتیانه‌وه، چونکه بووبووه جێگای سه‌رنجڕاکێشانی هاوه‌ڵه‌کانی، بۆیه کۆسره‌تی باوکی له زانکۆی سلێمانییه‌وه گواستییه‌وه بۆ زانکۆی سه‌لاحه‌دین و نه‌قڵی هه‌ولێری کرد، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه، ئه‌وه‌یه کاتێک ڕێناس خان له هه‌ولێر ده‌وامی کرد، وه‌کوو قوتابییه‌کی ده‌رچوو یه‌کسه‌ر چووه پۆلی چوار، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین بکه‌ن، ده‌بینن، ئه‌مساڵ ڕێناس خان له پۆلی چوارهه‌می (صیدلی) ده‌وام ئه‌کات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








