هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەد هەڕەشە لە کۆسرەت ڕەسوڵ دەکات
03/09/2013, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوە سەربازییەکە ئەوەی بە کوردستانپۆست ڕاگەیاند، کە ڕۆژی یەکشەمە ١-٩-٢٠١٣ سەعات ٤ بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ کۆبونەوەی ئەنجوومەنی سەرکرادیەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی کرد، بە بێ ئامادەبوونی ئەو ئەندام سەرکردایەتیانەی ناڕازی بوون لە ئەدای خیتابەکەی کۆسرەت.
سەرچاوەکە بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند ئەمڕۆ بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشمەکێشی باڵە ناکۆکەکانی ناو یەکێتی لەمەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی لە هۆڵی شەهید ئارام بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح و کۆسرەت و هێرۆ کۆبونەوەیەکی تریان کردووە بەمەبەستی ڕەواندنەوەی ناکۆکییەکان، بەڵام سەرکەوتوونەبوون، پاش کۆبوونەوەکە هێرۆی براهیم ئەحمەد و کۆسرەت ڕەسوڵ لە بیرۆکەی هێرۆ دەبێتە دەمەقاڵیان و بە کۆسرەت دەڵێت تۆ لەخەمی سەرکەوتنی لیستی ١٠٢ی یەکێتیدا نیت، بەڵکو لە خەمی تۆ سەرخستنی دەربازی کوڕت و هەموو ئەوانەدایت، کە لەسەر باڵەکەی تۆ حسابن وەک کاندید لە هەولێر، گەر وانیە بۆچی پۆستەرەکانی حاجی مەسیفی و خەباتی کچی شەهید دکتۆر خالید لە هەولێر لێدەکرێننەوە و دەدڕێنرێن کەچی پۆستەری کوڕەکەت بەئازادیی تا پێنجوێن هەڵدەواسرێت،
هەروەها هێرۆی براهیم ئەحمەد بە کۆسرەت ڕەسوڵ دەڵێت ئەگەر دژایەتی کاندیدەکانی باڵەکەی من بکەیت لە هەولێر ئەوا داوا لە ئەندامانی یەکێتی دەکەم مێزی قومارەکەت کە لەکورستانپۆستدا ماوەیەک لەمەو پێش پیشاندرا، جارێکی تر بڵاوبکەنەوە.
تێبینی: حاجی مەسیفی و خەباتی کچی دکتۆر خالید کاندیدی یەکێتین لەسەر باڵەکەی هێرۆی براهیم ئەحمەد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






