سه‌میر سه‌لیم :په‌رله‌مان بۆ لێكۆڵینه‌وه له تیرۆر كردنى سه‌رده‌شت عوسمان به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان باننگهێشت ده‌كات
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و مه‌سه‌له‌یه حهیسیاتهكهی چۆن چۆنی بووه ئه‌و رِێوشوێنانه چین و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ره‌و كوێ رِۆیشتوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیستى یه‌كگرتوو ووتى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوارێكی جینائی هه‌یه كه بریتیه له كوشتنی مرۆڤێك كه ئه‌بێت له رِوی جینائیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌وه‌ش دهگهرِێتهوه بۆ ده‌زگای ئاسایشی گشتی وبه‌رێوبه‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر.
ناوبراو ئاشكراى كرد لیژنه‌ى ناوخۆ له لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه ته‌خویل كراوه و بانگهێشتى لایه‌نه به‌رپرسانه كراون بۆ ئه‌وه له په‌رله‌مان رِون كردنه‌وه بده‌ن .
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى ئاماده‌نه‌بونیان له دانیشتنى په‌رله‌مان ناوبراو ووتى ئه‌وه له دهسهلاَتى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه كه چ رِێ و شوێنێك به‌رامبه‌ریان ده‌گرێته‌به‌ر .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






