سه‌رۆکی هه‌رێم منه‌تی به خه‌ڵکی پشده‌ر نییه، چونکه ده‌ڵێ نانیان پێنه‌داوین، به‌ڵکو نانیان پێفرۆشتووین!
27/12/2009, 12:00 (GMT+1)

دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا ده‌ڤه‌ری پشده‌ری به ده‌ڤه‌رێكی پێشمه‌رگه په‌روه‌ر ناوزه‌ند كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گونده‌كانی ئه‌م بناره له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانیه‌وه له‌سه‌رده‌مانی پێشمه‌رگایه‌تیدا نان و نمه‌كیان لێكڕاوه خه‌ڵك و گوند و دێهاته‌كانی ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ی به خه‌ڵكی پێشمه‌رگه په‌روه‌رو وه به خه‌ڵكی شۆرشگێر ناوزهندهكرد.
لێره‌شدا جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت ئه‌و یارمه‌تیی و قوربانییانه‌ی که خه‌ڵکی گونده‌کان داویانه، بڵی هیچ کامیان به خۆڕایی هاوکاریی و پشتگیری‌یان لێ نه‌کردووین، به پیاوه‌تیی و له هه‌ستیی نیشتمانپه‌روه‌یی و کوردایهتییانهوه نه‌بووه، به‌ڵکو پاره‌مان پێداوان، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌کی تری بارزانییه، له بێنرخرکردنی خوێنی شه‌هیدان و قوربانیی دانی خه‌ڵکی لادێکان، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵکی پشده‌ر و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ر قسه‌ی ئه‌م سه‌رۆکه ته‌زویره هه‌بێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌م قسه‌یه‌ی مه‌سعود جگه له سووککردن و نمه‌ک به‌حه‌رامی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر هیچی تر ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، که له به‌رامبه‌ر مێژووی خه‌باتی خه‌ڵکی گوند و لادێکانی کوردستان مێژووه‌که‌یان بشێوێنێت و هه‌رچییه‌ک قوربانییه‌ک که ئه‌وانه داویانه بێنرخی بکات.
بۆ ته‌واوی قسه‌کانی سه‌رۆکی هه‌ره‌مه‌کی کوردستان کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=159272
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








