مه‌سعود بارزانی پێشوازی له ئه‌فسه‌رێكی پێشووی (حه‌ره‌س جمهوری) به‌عس ده‌كات
13/02/2012, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له زاری كاكهمين نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی، ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه مه‌سعود بارزانی كه‌سوكاری شه‌هيدانی هه‌ولێرو شوێنه‌كانی ديكهی له خۆيی و پارتی توره كردووه، به‌وه‌ی زياتر له ١٢٠ خانه‌واده‌ی شه‌هيدانی سنوری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری زياتر له ٥٠ رۆژه داواي بينينیيان كردووه، تا ئێستا ماوه‌یان بۆ نه‌ره‌خساندووه، له كاتيكدا چه‌ند رۆژی رابردوو مه‌سعود بارزانی له سه‌ری ڕه‌ش پێشوازی له شێخ سه‌رهه‌د جواد كۆنه ئه‌فسه‌ری (حه‌ره‌س جمهوری) ڕژێمی به‌عسی پێشوو، هەروەها كارگێری لقی ٤ كردووه، كه زياتر له ٥ ساڵه ئه‌و شێخ سه‌رهه‌ده ته‌نها مووچه وه‌رده‌گرێت و ده‌وام له هيچ شوينيك ناكات، بەڵکو بەهۆی مەسعود بارزانیییەوە خه‌ريكی بازرگانی و قاچاخچيتیيه.
ئه‌مرۆ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سهركردايەتی هه‌ولێر له‌وه ديارده‌يه توڕه بوون ،كه مه‌سعود بارزانیيش ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌بينيت، تا ئه‌وه‌ی زۆربەیان باسيان له بهشداریيكردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی حه‌ره‌س جمهوری كردووه، كه له ئه‌نفاله‌كانی گه‌رميان و سنوری قه‌ره‌داغ ده‌وری زۆری بينيوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






